14/5/2018 09:53 AM

رۆنی ماسی بۆ ژه‌مه‌ خۆراكه‌كانت زیادبكه‌

زانایانی ئه‌مریكا تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ته‌ندروستی نوێیان له‌ ڕۆن ماسی دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه‌ بۆ سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی و ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ.

زانایانی زانكۆی جۆن هۆپكینز كاریگه‌رییه‌ ئه‌رێنییه‌كانی خواردنی ڕۆنی ماسییان خستووه‌ته‌ڕوو، به‌وه‌ی مێشك ده‌پارێزێت له‌ كێشه‌كان به‌تایبه‌ت له‌دوای خورپه‌و كێشه‌ مه‌ترسیداره‌كانی مێشك وه‌كو جه‌ڵته‌و خوێنبه‌ربوون.

به‌هۆی دابه‌شبوونی مادده‌ی ئۆمێگا3 له‌ خانه‌كانی مێشك و یارمه‌تیدانی نه‌مانی كاریگه‌ری و ئاسه‌واری خراپ له‌دوای ڕووداو و كاره‌ساته‌ خه‌ماوییه‌كان. زانایان ڕایده‌گه‌یه‌نن كه‌ ڕۆنی ماسی پارێزگاری له‌ مێشك ده‌كات له‌كاتی ماندووبوونی به‌رده‌وامداو ڕێژه‌ی كۆلیسترۆڵ له‌ خوێندا ڕاده‌گرێت، هه‌روه‌ها ڕێگری ده‌كات له‌ گه‌شه‌كردنی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و چالاكی سووڕی خوێن و شه‌كره‌.

له‌ پێكهاته‌ی ڕۆن ماسییدا ڤیتامین"A" و"D" تێدایه‌، كه‌ یارمه‌تی پاراستنی ته‌ندروستی قژو نینۆكه‌كان ده‌دات.

خاك - سیڤا ئازاد
س: قناة العالم




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved