14/5/2018 03:53 PM

ئێوارە یادێك بۆ هونەرمەند ئیبراهیم خەیات لە سلێمانی

 

لە قاوەخانەی كلتوری لالۆ لە ناو حەوشەی مۆزەخانەی كلتوری ئوتێل فەرەح لە سلێمانی لە چالاكی یەكی هاوبەشی قاوەخانەی كلتوری زەردەشت وقاوەخانەی كلتوری لالۆ ئێوارە ئاهەنگێكی كلتوری خۆبەخش ڕێكخرا بە مەبەستی ڕێزلێنان لە خانەوادەی هونەرمەندی نەمر ئیبراهیم خەیات و هاوكات ڕێزلێنان لە موزیسیان وئاوازدانەری بە توانا مامۆستا ماجیدی عود ، بە ئامادە بوونی چەندین كەسایەتی و هونەرمەندو سیاسەتمەدارو ڕۆشنبیر وخانەوادەی مامۆستا ئیبراهیم خەیات.
  لە ئێوارە ئاهەنگەكەدا خەڵاتی هاوبەشی قاوەخانەی كلتوری زەردەشت ومۆزەخانەی كلتوری فەرەح وخەڵاتی سەندیكای هونەرمەندان وچەپكەگوڵی لێپرسراوی مەڵبەندی ١ی ڕێكخستنی سلێمانی و چەپكە گوڵی حیزبی شیوعی كوردستان بەخشرا بە خانەوادەی ئەم هونەرمەندە نەمرەو بە هونەرمەندی دێرین مامۆستا ماجیدی عود.
دواتر هەریەك لە هونەرمەندان شوكر خەیات .سەعدون كاكەیی .جیهان ئیبراهیم .نیان ئیبراهیم.گۆرانیان پێشكەش كرد ،كۆتایی ئاهەنگەكەش بە گۆرانی ئێمە گیانێكین ی مامۆستا ئیبراهیم خەیاتی نەمر بە كۆرس لە لایەن ژمارەیەكی زۆر لە هونەرمەندانی دیارو ناسراوەوە پێشكەش كرا.
خاك- بەیاد مەریوانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved