وەرزی 2017-2018ی خولی پریمەرلیگی ئینگلیزی كۆتایی هات و چەندین ئامارو ژمارەی پێوانەیی نوێ تۆمار كران.
یانەی مانچستەرسیتی توانی نازناوی خولەكە بەدەست بهێنێت دوای ئەوەی توانی ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار بكات كە تیایدا 100 خاڵی كۆكردەوە بەسەرپەرشتی پیپ گواردیۆلا.
محەمەد سەلاحی میسری توانی بۆیەكەم جار وەك یاریزانێكی میسیر ببێتە گۆڵكاری خولی پریمەرلیگ وەتوانی بۆ یەكەمجار لەمێژوی خولەكە 32 گۆل تۆمار بكات.
هەریەكە لە یانەكانی مانیونایتد و تۆتنهام ولیڤەرپوڵ پلەكانی دووەم و سێیەم و چوارەمیان گرتووە كە راستەوخۆ بەشداری چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو دەكەن.
وەیانەكانی چێڵسی و ئەرسیناڵ پلەی پێنجەم و شەشەمیان گرتووە كە راستەوخۆ بەشداری خولی یۆرۆلیگی وەرزی داهاتوو دەكەن.
وە هەرچی یانەی برونلیە بەشداری پاڵاوتنەكانی یۆرۆلیگ دەكات.
سێیانەی دابەزی و بۆ وەرزی داهاتوو بریتین لە یانەكانی سوانزی سیتی و ستۆك سیتی و وێست برۆمچ كە وەرزی داهاتوو لە پریمەرلیگ نابینرێن دابەزینە خولی پلەیەك.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure