بێگومان كۆمه‌ڵێك پرسیار‌و بابه‌ت هه‌یه كه زۆر گرنگن بۆ قسه‌كردن، بۆیه سه‌ده‌ها به‌كارهێنه‌ری تویته‌ر ئێستا سه‌رقاڵی گفتوگۆ‌و ده‌یالۆگن له‌سه‌ر واتای ئه‌و سێ مه‌یمونه كه وه‌ك ئاماژه له‌كاتی قسه‌كردندا به‌كاریده‌هێنین. به‌كارهێنه‌ران بیروبۆچوونی جیاوازیان له‌سه‌ر واتای ئه‌م سێ هێمایه هه‌یه، بۆیه ماڵپه‌ری ته‌له‌گراف له‌وباره‌یه‌وه بیروبۆچوونی پسپۆڕانی ئه‌و بواره‌ی وه‌رگرتووه، به وته‌ی پسپۆڕان ئه‌م هێمایه زیاتر بۆ قسه‌ی خۆش و نوكته به‌كارده‌هێنرێن. به‌ڵام كه‌سانێكی تر واتای (نامه‌وێت شه‌ڕ ببینم، گوێم له‌شه‌ڕ نیه، قسه له‌سه‌ر شه‌ڕ ناكه‌م) به‌م هێمایانه ده‌به‌خشن. هه‌روه‌ها emojipedia له‌سه‌ر ئه‌م سێ هێمایه دێته قسه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت كه مه‌یمونه‌كه‌كان كه چاو یان گوێ یان ده‌میان گرتووه، به واتای ئاماژه‌ی ناوبراو دێت، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س به مه‌به‌ستی نوكته‌و پێكه‌نین به‌كاریده‌هێنن. خاك – س: شاشه نیوز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure