16/5/2018 11:41 AM

زانكۆی تاران میدالیای زانستی ده‌به‌خشێته‌ مامۆستایه‌كی كورد

بۆ ڕێزگرتن له‌ 60 ساڵ خزمه‌تی، زانكۆی تاران میدالیای زانستی ده‌به‌خشێته‌ پرۆفیسۆرێكی كورد.

له‌ مه‌راسیمێكى تایبه‌تدا زانكۆی تاران میدالیای به‌خشییه‌ پرۆفیسۆر سه‌ید ئه‌سعه‌د شێخولئیسلامی.

سه‌ید ئه‌سعه‌د شێخولئیسلامی دامه‌زرێنه‌ری به‌شی فیقهی شافعییه‌ له‌ زانكۆی تاران و ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانكۆی ئازادو هه‌روه‌ها داڕێژه‌ری ئه‌زموونی زانستی مامۆستایانی سوننه‌یه‌ له‌ ئێران.

ئه‌وه‌ بۆ یه‌كه‌مینجاره‌ كه‌ زانكۆی تاران وه‌ها خه‌ڵاتێكی گرنگ بداته‌ كوردێك.


خاك - س/ ئاژانسه‌كان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved