به‌هۆی داڕمانی پردێكه‌وه له باكوری هندستان 18 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له زاری هێزه‌كانی به‌رگری شارستانی هندستان بڵاویانكرده‌وه، به‌هۆی داڕمانی پردێكه‌وه له شاری فاراناسی له ویلایه‌تی ئاوتار برادیش-ی باكوری هندستان 18 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو ژماره‌یه‌كی تریش برینداربوون. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بڵاویشیكرده‌وه، له‌كاتی داڕمانی پرده‌كه‌دا چه‌ندین ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر له‌سه‌ر پرده‌كه بوون و سه‌رجه‌میان تێك‌شكاون. هه‌ر له‌وباره‌یه‌شه‌وه حكومه‌تی هندستان لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندی پێكهێناوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری داڕمانی ئه‌و پرده. خاك - س: روسیا الیوم
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure