16/5/2018 12:58 PM

كۆمه‌ڵێك خواردنی زۆر گرنگ بۆ پارشێو

له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا ژه‌مه‌كان كه‌مده‌بنه‌وه‌ بۆ دوو ژه‌می سه‌ره‌كی، بۆیه‌ پێویسته‌ گرنگی به‌ جۆره‌كانی خواردن بدرێت به‌تایبه‌ت ژه‌می پارشێو به‌هۆی ئه‌وه‌ی جێی ژه‌می به‌یانی رۆژه‌ ئاساییه‌كان ده‌گرێته‌وه‌.

لێره‌دا به‌سوودترین و گرنگترین خواردنه‌كانی پارشێو بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌:

* ماست: بڕێكی زۆر كالسیۆم و ڤیتامینات و پرۆتینی تێدایه‌، بۆیه‌ یه‌كێكه‌ له‌ خواردنه‌ گرنگه‌كانی كه‌ پێویسته‌ له‌ ژه‌می پارشێودا هه‌بێت، هه‌روه‌ها ماست جۆرێك به‌كتریای سوودبه‌خشی تێدایه‌ یارمه‌تی سیستمی هه‌رسكردن ده‌دات و هه‌ستكردن به‌ تینوێتی له‌ ماوه‌ی رۆژوگرتندا كه‌مده‌كاته‌وه‌.

* نانی جۆ: ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین "دی" كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ گرنگه‌كانی خۆراك و به‌هۆی ئه‌وه‌شی بڕێكی زۆر ریشاڵه‌كانی تێدایه‌ یارمه‌تی هه‌ڵمژینی شه‌كری خوێن ده‌دات، كه‌ ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی درێژتر هه‌ست به‌ تێری بكه‌یت، به‌تایبه‌ت ریشاڵه‌كان یارمه‌تی هێشته‌نه‌وه‌ی ئاو ده‌ده‌ن له‌ناو گه‌ده‌دا.

* پاقله‌: یه‌كێكه‌ له‌و خۆراكانه‌ی گه‌ده‌ به‌خاوی هه‌ڵیده‌مژێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات ماوه‌ی درێژخایه‌ن هه‌ست به‌ برسێتی بكه‌یت، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ئاسن و پۆتاسیۆم و مه‌گنسیۆم.

* خواردنه‌وه‌كان: پێویسته‌ به‌رده‌وام خواردنه‌وه‌ سروشتی ته‌ندروسته‌كان بخورێته‌وه‌، وه‌ك ئاو و شه‌ربه‌ته‌ سروشتیه‌كان و شه‌ربه‌ته‌ سه‌وزه‌كان.

* سه‌وزه‌و میوه‌ی نوێ: سه‌وزه‌و میوه‌كان رێژه‌یه‌كی زۆرباش شه‌كرو ئاوی سروشتی و ته‌ندروستی تێدایه‌، جگه‌ له‌ ئاسن و ئه‌و ڤیتامینانه‌ی تێدایه‌ له‌ش به‌هێزتر ده‌كه‌ن.

خاك - سیڤا ئازاد
س: لیالینا




created by Avesta Group and powered by Microsoft Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved