ته‌مه‌نێكی دیاریكراوی سنووردار نیه كه بۆ هه‌موو منداڵێك وه‌ك یه‌ك بێت بۆ فێربوونی ته‌والێت، به‌ڵام زۆربه‌ی منداڵ له ته‌مه‌نی 2 ساڵ و نیو بۆ 3 ساڵی ئاماده‌ییان هه‌یه بۆ فێربوونی ته‌والێت، هه‌رچه‌نده هه‌ندێكیان پێش ته‌مه‌نی دوو ساڵیش ئاماده‌ییان هه‌یه به‌ڵام تێشیاندایه تا 4 ساڵی فێرنابن. ئه‌و نیشانه‌نانه كامانه‌ن ئاماده‌یی منداڵ بۆ فێروونی ته‌والێت ده‌رده‌خات؟ د.پشده‌ر عه‌بدوڵڵا پزیشكی پسپۆڕی منداڵان روونیده‌كاته‌وه: 1- جوڵه‌و ڕاكردنی ڕێك و هاوسه‌نگه. 2- له‌كاتێكی دیاریكراو و چاوه‌ڕوانكراودا پیسایی بكات. 3- له‌توانایدا هه‌بێت بۆ زیاتر له دوو كاتژمێر دایبیه‌كه‌ی به وشكی و پاكی بیهێڵێته‌وه، ئه‌مه‌ش واته ماسولكه‌كانی میزه‌ڵدانی پێگه‌یشتووه. 4- توانای دانیشتنی هه‌بێت بۆ ماوه‌ی 5 ده‌قیقه له شوێنێكی دیاریكراودا به جێگیری و ئارامی. 5- توانای له‌به‌ركردن و داكه‌ندنی پانتۆڵه‌كه‌ی هه‌یه. 6- حه‌ز به دایبی ته‌ڕ نه‌كات، واته كاتێك دایبیه‌كه‌ی میز یان پیسایی تێدابێت پێی ناڕه‌حه‌ت بێت. 7- حه‌ز به سه‌رنجدانی ئه‌وانی تر بكات كاتێك ده‌چنه ته‌والێت یان حه‌مام. 8- كاتێك هه‌ستده‌كات كاتی میز یان پیسایی كردنیه‌تی نیشانه‌ت پێبدات، بۆ نموونه فشار له خۆی بكات، دابنیشێت، یان هه‌ندێكجار پێتبڵێت كه كاتی ته‌والێتیه‌تی. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure