16/5/2018 03:52 PM

دەرگای تەباشیر

بەم دواییە نووسەرەو وەڕگێڕ دانا عەسكەر ، ڕۆمانی دەرگای تەباشیر ی ئەحمەد سەعداوی ، وەڕگێڕاوەتە سەر زمانی كوردی.
وەڕگێڕ لە پێشەكی كتێبەكەیدا نووسیویەتی: 

هەرچەندە من خۆم حەزم بەپێشەكی نیە بۆ رۆمان،بەڵام هەندێك وردەكاریی هەیە لەبارەی هەوڵی وەرگێڕانی ئەم رۆمانەوە حەزمكرد روونیبكەمەوە ،دوای ئەوەی ماوەیەك پێش ئێستا بۆیەكەمجار ئەم رۆمانەوەم خوێندەوە بەڕاستی زۆر سەرنجی راكێشام،چەندجارێك خوێندمەوە هەستمكرد لەوتەكنیك ورەهەندە فەلسەفی وئەفووساناوی و فەنتازیە تێرنەبووم حەزمدەكرد بەردەوام بیخوێنمەوە، رۆمانێك هێندە جوانە شایەنی ئەوەیە خوێنەری كورد بێبەش نەبێت لێی،لەئەندێشەی خۆمدا وەك پرۆژەیەك جێیمكردەوە، بەڵام پێشتر دووكتێب هەبوون بڕیارمدابوو ئەوان وەربگێڕم ،پاشان ئەوەی  دەرگای تەباشیر كردی هەموو دەرگاكانی تری لەبەردەمم داخست و خۆی دەرگای لەسەرخۆی كردەوە و دەرگاكانی تری داخست، ئێوارەیەكی زستان لەناوەندی رۆشنبیری وهونەریی دیالۆگ لەگەڵ كۆمەڵێك هاوڕێی ئازیز دانیشتبووین باسی گرنگی و جوانی ئەو رۆمانەم بۆكردن ، دواتر كاك فەیسەڵ هەمەوەندی دیارنەماو ،كەگەڕایەوە رۆمانەكەی لەرەفەی ناوەندەكە هێناو هاتەوە وتی كاك دانا هیچ مەجالی تیانەیە دەبێ‌ ئەم رۆمانە وەرگێڕیتەسەر زمانی كوردی،منیش رۆمانەكەم لێوەرگرت و خستمە سەردڵم، جارێكی تر بەناو رووداو و گفتوگۆی نێوان دكتۆر واسف و عەلی ، عەلی و لەیلا ، جیهانە ئەفوسووناوی وفەلسەفیەكاندا كەوتمەوە گووزەركردن،بەناو هەر حەوت جیهانەكەدا ،لەگەڵ هەموو واسف و عەلییەكانی دی كەوتمە خوێندنەوەی تێنووسە رەشەكە و بۆنكردنی تەپوتۆزی قەد گۆزەكەی سەڵابیخ و بەناو شەقەكانی باغدا دا كەوتمە گەڕان بەدوای كۆمەڵە شیعرەكەی جوزیف برۆدسكی، لەو رۆژەوە بڕیارم دا دەرگای پرۆژەكانی دی دابخەم و لەبری عەلی و سەدخانی پیر هەرخۆم لەسەر دیوارە تینوەكەی ئەندێشەی خوێنەری ئازیز وێنەی دەرگاكە بكێشم و خۆمیش بەو دەرگایەدا بەم رۆمانەوە بگەمە لای ئێوەی ئازیز.

ئەم پرۆژەیە لەسێ‌ قۆناغی سەختدا رایگرتم بەڵام بەردەوام خەونەكەم پڕبوو لەتەباشیر، بۆ شەوەكەی كەوتمە گەڕان و كنەكردن بەدوای لاپەڕەكەی ئەحمەد سەعداوی نووسەر، دواتر لەڕێی هاوڕێی ئازیز مەحمود نەجمەدینەوە لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فیس بووك واڵەكەیم دۆزیمەوە، بەڵام ئەوكات لەسوید بوو،نامەیەكی بۆ كاك مەحمود ناردبوو دەڵێ‌ بەكاك دانا بڵێ‌ ئێستا لەسویدم لەم رۆژانەدا دەگەڕێمەوە و قسە دەكەین، دواجار قسەمان كرد و ئەحمەد سەعداوی وەڵامی نامەكەی دامەوە و وتی: زۆرخۆشحاڵم كە رۆمانەكەم دەكرێت بەزمانی كوردی دووهەم زمان لە وڵاتەكەم ودڵنیاشم هەموو توانات دەخەیتەگەڕ بۆ ئەوەی ئەم رۆمانە بەخوێنەری كورد بناسێنی، لەسەر هەموو وردەكایەیاسایەكان رێككەوتین،لەو رۆژەوە تائێستا نزیكەی هەشت مانگە خەریكی وەرگێڕانی ئەم رۆمانەم تالەم رۆژانەدا بەتەواوی لێبوومەوە،ئەم رۆمانە پێشەكەشە بە خوێنەری كورد.

ئەوەی ماتەوە بیڵێم ئەوەیە ئەحمەد سەعداوی وەك نووسەرێكی دیاری عیراق لەسەرئاستی عەرەبی و جیهانی نووسورێكی دیار و ناسراوە،خاوەنی چەندین خەڵاتی عیراقی و عەرەبی بۆ رۆمان و خاوەنی پۆكەری عەبەرەبیە لە رۆمانی فرانكشتاین لەبەغدا و ئێستاش بەخۆیی وفرانكشتاینی كۆپی ئینگلیزیەكەی لەچاوەڕوانی پۆكەری جیهانیە، رۆمانەكانی ئەم نووسەرە وەرگێڕدراونەتە سەرزمانەكانی كوردی ،فەرەنسی،ئینگلیزی،فارسی، چینی،كۆری ،هیودارم بەم كارەكەم توانیبێتم خزمەتی خوێنەری ئازیزم كردبێت.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved