گوگوش ژنه گۆرانیبێژی ناوداری ئێرانی گه‌وره‌ترین كۆنسێرتی له یاریگای" هالیوود باول" له شاری لۆسانجلێس له ئه‌مریكا ڕێكخست. تائێستا له ئه‌مریكا هیچ گۆرانبێژێكی ئێرانی نه‌یتوانیوه وه‌ها كۆنسێرتێك سازبكات كه چه‌ندین شه‌قام به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی لایه‌نگرانی گۆرانیبێژێك دابخرێت. ته‌نها له یاریگاكه 17 هه‌زار كه‌س ئاماده بوون، ئه‌مه جگه له‌و لایه‌نگرو هۆگرانه‌ی بوون كه له شه‌قامه‌كانی نزیك یاریگاكه ئاماده‌بوون. تیپی موزیكژه‌نانی ئه‌و كۆنسێرته له 30 كه‌س پێكهاتبوون. گوگوش ژنه گۆرانیبێژی ناوداری ئێران به هونه‌رمه‌ندێكی مۆدێرنی ئێرانی له‌قه‌ڵه‌مده‌ده‌رێت. خاك – س/ بی بی سی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure