سامانی ئه‌كته‌ری به‌ریتانی دانیاڵ كرایگ گه‌یشته 125 ملیۆن جونه‌یهی ئیسته‌رلینی، به‌مه‌ش ده‌بێته ده‌وڵه‌مه‌ندترین ئه‌كته‌ر كه رۆڵی له زنجیره‌ی فیلمی جوڵه‌و ئاكشن "جه‌یمس بۆند"دا بینیبێت. به‌پێی گۆڤاری "سه‌نی به‌ریتانی" كرایگ له ریزی سه‌ره‌وه‌ی لیستی ئه‌و ئه‌كته‌رانه‌یه كه رۆڵی بۆندیان گێڕاوه، له‌پاش ئه‌وه‌ی سامانی "شۆن كۆنری" دابه‌زی بۆ 85 ملیۆن جونه‌یهی ئیسته‌رلینی. كرایگ و هاوسه‌ره‌كه‌ی له پله‌ی پێنجه‌می لینی هاوسه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهانی هونه‌ردان، خانمه ئه‌كته‌ر سه‌لما حایك و هاوسه‌ره‌كه‌ی له پله‌ی یه‌كه‌می ئه‌و لیسته‌دان كه سامانه‌كه‌یان بڕی 5 ملیار جونه‌یهی ئیسته‌رلینیه. خاك - سیڤا ئازاد س: سكای نیوز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure