لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان سێیه‌مین پێشانگای تایبه‌تی بۆ هونه‌رمه‌ند (ئازاد جه‌مال) كرده‌وه له‌ژێر ناونیشانی "سمینی بارسته ئه‌ندازه‌ییه‌كان و گه‌مارۆدانی په‌یكه‌ره بۆشاییه‌كان". پێشانگاكه له رۆژانی 16 و 17ی ئه‌م مانگه له گه‌له‌ری ئه‌منه سوره‌كه ده‌بێت. له نووسینێكدا له‌باره‌ی پێشانگاكه‌و سه‌باره‌ت به (سمینی بارسته ئه‌ندازه‌ییه‌كان و گه‌مارۆدانی په‌یكه‌ره بۆشاییه‌كان) هونه‌رمه‌ند جه‌زا به‌كر ده‌ڵێت: ئه‌لیكسه‌نده‌ر ئاڕشپینكۆ (A.Archipenko) (1964-1887) هونه‌رمه‌ندی په‌یكه‌رسازی روسی له ساڵی 1912 ئاوه‌ها ئاماژه به باڵاده‌ستی توخمی (بۆشایی) ده‌كات وه‌ك ره‌گه‌زێكی بنه‌ڕه‌تی فۆڕمه‌ڵه‌كردنی په‌یكه‌ر:- ئه‌زموونه‌كانی خۆم جێبه‌جێ كردووه‌و گه‌یشتمه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ده‌كرێت په‌یكه‌ر له‌و شوێنه‌وه ده‌ستپێبكات كه چوارده‌وری "بۆشایی" به ماده بگرین". بارسته فۆڕمۆڵه ئه‌بستراكتكراوه‌كانی (ئازاد جه‌مال) وه‌ك به‌دیهاتوویه‌كی چاوه‌گی په‌تی گۆڕاندنی چه‌مكی نێگه‌تیڤی (نه‌رێنی ) بۆشاییه بۆ ئاستێكی پۆزه‌تیڤی (ئه‌رێنی) پڕ له ئه‌فراندن به‌ئاوایه‌كی دیكه گۆڕینی (نه‌رێنی) بۆشاییه بۆ بینایه‌كی تایبه‌تی كه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی شێوه‌كاری ئه‌بستراكت دامه‌زراوه. رێكخستنی بۆشاییه فۆڕمۆڵه‌كراوه‌كان جۆره‌ها قه‌واره‌و ریتم و جوڵه‌ی له‌خۆگرتووه، ئه‌مه‌ش له‌وه‌دا به‌ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌میانی پرۆسێسی سمینی بارسته‌و قه‌واره ئه‌ندازه‌ییه په‌تیه‌كانه‌وه جۆره‌ها فۆڕمی بۆشایی پڕ له بزاڤ و هه‌مه‌چه‌شن هاتۆته‌كایه‌وه، به‌جۆرێك (فۆڕمی بۆشایه‌كان) رواڵه‌تێكی شێوه‌كاری وه‌هایان له‌خۆگرتووه كه ئاوێزانه به‌واتای بینه‌یی و چاوه‌كی و دیزاین، ئه‌م بۆشاییه جێبه‌جێكراوه له بۆته قه‌واره ئه‌ندازه‌ییه‌كاندا، جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر فره ڕه‌هه‌ندی لایه‌نی شێوه‌كاری و بینه‌یی و به‌رز نرخاندنی به‌های ئێستاتیكی بۆشایی. به‌ئاوایه‌كی دیكه بۆشایی بریتی نیه له‌وه‌ی كه ته‌نها له‌ده‌وری په‌یكه‌ره‌دا هه‌بێت، به‌ڵكو بۆشای بۆته (په‌یكه‌ره بۆشایی) له‌میانی سمینی قوڵاییه‌كانی ناوه‌وه‌ی بارسته ئه‌ندازه‌ییه‌كان، به ئه‌وهایه‌ك گه‌مارۆدانی بۆشاییه فۆڕمۆڵه‌كراوه‌كان وه‌ك دژه (Anti) دیدگای ترادیشن بۆ چه‌مكی په‌یكه‌ر وه‌دیهاتوویه‌كی جودا دێنێته گۆڕێ و توخمی بۆشایی ده‌باته قه‌واره‌یه‌كی هونه‌ری پڕ له ریتمی رێكخراو و بزاڤی هه‌مه‌چه‌شن، به‌جۆرێك ئاوێزانبوونی ژانری (په‌یكه‌رو دیزاین) له‌میانی به‌كاربردنی ئامڕازه هاوچه‌رخه دوو ڕه‌هه‌ندی و سێ ڕه‌هه‌ندییه‌كانه‌وه هه‌ماهه‌نگی هونه‌رو ته‌كنه‌لۆجیاو تێكشكاندنی سنوری ژانره‌كانی لێكه‌وتۆته‌وه. سه‌رباری به‌خشینی پاكژی ته‌كنیكی خستنه‌ڕووی بارسته‌كان و له‌ڕووی چۆنێتی سمین و فۆڕمی بۆشاییه هه‌ڵكۆڵراوه‌كان كه خۆده‌هاوێژێته نێو ئاڕاسته‌ی (ئه‌بستراكتی ئه‌ندامی)یه‌وه به‌هه‌نجه‌تی هه‌بوونی زیندوێتی و بزاڤی هه‌مه‌چه‌شنی پڕ له‌ژیان له‌نێو جه‌سته‌ی شه‌فافی په‌یكه‌ره بۆشاییه‌كاندا. له‌ڕواڵه‌تدا، له‌میانی چاوپیاخشاندنی هه‌نووكه‌یی و راگوزه‌ردا بارسته‌كان و نه‌بزۆك و جێگیر خۆده‌نوێنن، له تێڕامان و رۆچووندا، هه‌ژموونی پڕ له بزاڤی بۆشاییه‌كان، ئاسۆی چاوه‌ڕوانی وه‌رگر به‌ره‌و ئاقارێكی بینه‌یی وه‌ها ده‌به‌ن كه راڤه‌كردنیان هه‌روا ئاسان نه‌بێت، ئاماژه‌ی هه‌ره زیندووش ئه‌وه‌یه كه په‌یكه‌ر ده‌ستی لێ‌نادرێت به‌ڵكو روانینه‌كانمان زۆر به سانه‌یی رۆده‌چنه نێو هه‌ناوی په‌یكه‌ره شه‌فافه‌كانه‌وه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure