17/5/2018 03:32 PM

یەکەمین مۆزەخانەی هونەرلە کوردستان کرایەوە


لە مەراسیمێكی تایبەت و شایستەدا، پێشانگای مۆزەخانەی هونەری هاوچەرخ بەبەشداریكردنی كۆمەڵێك هونەرمەندی بیانی كەبەرهەمەكانیان پێشكەش ئەو مۆزەخانەیە كردبوو، لە گەڵ ژمارەیەك لە هونەرمەندانی كوردستان كرایەوە.
پڕۆژەی دامەزراندن و بنیاتنانی ئەم مۆزەیە پشتبەست بە و هەوڵ و كۆشینە كردەییە هاوبەشە دێت، كە لەنێوان ڕیكخراوی باڵندەبارانlapluied oiseaux و بە ڕیكخستن لە گەڵ وەزارەتی ڕۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان كراوە، كەدادەنرێت بەڕوویەكی شارستانی گرنگ بۆ گوزارشتكردن لە هیواو خواستی زۆرێك لە هونەرمەندانی كورد. ئەمەش لە پێناو دامەزراندنی پردێكی پەیوەندی كەكوردستان بەدنیای دەرەوە ببەستێتەوە، ئەم هەوڵە سەرباری زۆرێك  لەو هەوڵاًنە دێت كەهونەرمەندانێكی بیانی لەم پێناوەدا بە خشیویانە، پڕۆژەی ئەم مۆزەیە هاوشانی پێویستیەكی گەورە ئامادە بوە، وەك زەرورەتێك لە دابینكردنی پانتاییەكی كردەی، بۆ لە ئامێزگرتنی هونەری هاوچەرخ. بەمەش دامەزراندنی مۆزەیەكی وەها لەڕوانگە یان خەونێكەوە، وەرچەرخا بۆ واقعێكی جێبەجێكراوی بەدیهاتوو لە ڕێی چەندان هەوڵی گەورەو جیاجیاوە.
ئەم مۆزەیە لەچەشن و جۆریدا ناوازەیە لە نە خشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئەویش بەچەند هۆكاری جیا، لەوانە چڕكردنەوەی ئەو هەوڵە دراوانەیە لەلایەن هونەرمەندانێكی دیارو ناسراوەو لە كلتوری ولاِتانی جیاوازەو كەبەشداریان كردوە لەدەوڵەمەندكردنی مۆزەكە بە كاری هونەری، كەژمارەیان دەگاتە نزیكەی 300 كاری هونەری بەخشراو بەبێ بەرامبەر، هەرچۆن ئەم مۆزە كوردیە دادەنرێت بەیەكەمین مۆزەیەك بۆ هونەری هاوچەرخ، هاوكات پڕۆژەیەكی داهێنەرانەیە لە ناوچەكەدا، كەڕەسەنێتی ئەم بیرۆكەیە بەشدارو هاوكار دەبێت  لە بە خشینی پتەوی و زێندوێتی و بە هایەكی هێماگەریی باڵا بەخودی پڕۆژەكە.
ئەركی مۆزەخانەی هونەری هاوچەرخ  تەركیز خستنە سەر دروستكردنی پەیوەندی ڕایەڵە بەستنە لە نێوان كوردستان و وڵاتانی ئەوروپاو جیهان بە گشتی.
لێرەوە پڕۆژەی ئەم مۆزەخانەیە بەهایەكی گەورە دەنوێنێت، بە بەراورد بەپڕۆژە خۆجێیەكانی تر، بەتایبەت ئەو كارە بەخشراوانە لەلایەن هونەرمەندە جیهانیەكانەوە، گوزارشتە لە خواستی ڕاستەقینەی ئەوان بۆ پشتگیری كردنی گەلی كورد، هەرچۆن پڕۆژەكە هەوڵدانە بۆ پارێزگاریكردن لە  لە بۆماوەی كلتوری و شارستانی لە كوردستان، بۆ دوا ڕۆژیش ئەم مۆزەیە ئەركێكی گەورە لە خۆ دەگرێت، كەخۆی دەبینێتەوە لە تێپەڕاندنی سنوری جوگرافیای كوردیتان، دەرچوون بەرەو ئاسۆی كۆمەڵگە هونەریە جیهانیەكان و گەڕان و سۆراخ بەدوای چالاكی و چەمكە داهێنەرەكاندا. 
هەر سەبارەت بەم پڕۆژەیە،د.رێبوار سەعید/سەرۆکی بۆردی هونەری هاوچەرخ سەبارەت بەم پێشانگایە وتی:ئەمە یەکەم نمایشی مۆزەخانەی هونەری هاوچەرخە،کۆلێکشنێکی کاری گرافیکی تێدایە و نزیکەی ٢٠٠کاری گرافیکی هونەرمەندانی فەرەنسی تێدایە  لەگەڵ کاری کۆمەڵێ هونەرمەندی کورد.کەپرسیارگەلێک ئەبزوێنێ و لەریگەی کارەکانیانەوە وەڵامیان داوەتەوە.
سەبارەت بەتیکەڵکردنی کاری هونەری لە نێوان هونەرمەندانی فەرەنسی کورد لەم پێشانگایەدا، ڕێبوار سەعید ئاماژە بەوە دەکات لەڕێگەی ئەم کارە تایبەتەوەو وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا هونەر چییە لەم کارانە دەردەکەوێت کە سەرنجی بینەروهونەرمەندان بۆچەندین ئاماژەی جۆراوجۆر ڕادەکێشێت و ئاشنابونیشە بە دووکاری جیاواز.

لەدیدی ئامادەبوانەوە ئەم پێشانگایە کارێکی نوێی و جیاوازە و پێیان وایە دەبێت پشتگیری زیاتر لە هونەرمەندان بکرێت تا لەم کارانەدا بەشداربن و هونەرەجیاوازەکان بناسرێن

دەوەن مەعرووف/ ئەدیب و ڕۆشنبیر دەڵێت:ئەم مۆزەخانەیە یەکێکە لە باشترین مۆزەخانەکان وجێگەی دڵخۆشی یە کە پێشانگای تایبەتی ئەم کۆمەڵە هونەرمەندە لێرەدا کراوەتەوە، کۆمەڵێک وێنەی  سەربە قوتابخانە جیاوازەکانی لەخۆگرتووە، هەروەها سەبارەت بەوەی ئەم پێشانگایە دووکاری جیاوازو دوو وێنەی جیاواز بە بینەر دەدات دەوەن مەعروف وتیشی:
جیاوازی هونەر بەپێی قوتابخانەکان دەگۆڕێت لەسریالیزم جیاوازی زۆرە لە ڕیالیزم یان لە قوتابخانەی کوبیزم کەسەربە پیکاسۆیە بەڵام شێوازی بیرکردنەوەوخەیاڵاتی هونەرمەندەکان کارەکان لەیەک جیادەکاتەوە،ڕەنگەکان  کاردانەی خۆیان نواندووە جیاوازی دەردەخەن ئەو تابلۆیەی باس لە خێروشەردەکات خێروشەڕ بەومانایە نا کە شەیتان و پەپوولەبن بەزمانێکی تر کە پێی دەوترێت سمبولیزم باسکراوە نمایشەکان لەئاستێکی بەرزدان.
لەم پێشانگایەدا ڕەنگدانەوەی ئەوکارەساتانەی بەسەر کوردا هاتووە وەک ئەنفال و هەڵبجە هەروەها مافەکانی ژن و چەندین بواری جیاجیا بوونی خۆی سەلماندووە جگەلەوەش بەبەشداری دوو میوزیک ژەن پێشانگاکە بەڕێوە چوو
هێلین ستار و لاوان محمد سەبارەت بەتێکەڵکردنی میوزیک و کارە گرافیکەکان ئاماژەیان بەوەکرد ، یەکگرتنەوەی ئەم دووکارە ڕەخساندی کەشێکی هێمنە بەتایبەت میوزیک لەم کارەدا گونجاندی خۆی هەبووە چونکە تابلۆکان هونەری هاوچەرخن و میوزیکەکانیش کلاسیکن، ئەم میوزیک ژەنانە پییان وایە نمایشی تابلۆومیوزیک بەتایبەت لەم پێشانگایەدا کارێکی نوێیە و ئاوێتەبوونە و جوڵە لەتابلۆکاندا دروست دەکات.شایەنی ئاماژەپێكردنە مەراسیمەكە ڕۆژی 16/5/2018 بەڕیوەچوو.

خاک- تانیائاوارە 










زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved