گرژبوون یه‌كێكه له‌و كێشه باوانه‌ی روبه‌ڕووی ماسولكه‌كان ده‌بێته‌وه‌و زۆرجار مرۆڤ توشی گرژبوونی به‌ئازاری پشت ده‌بێت له‌كاتی هه‌ڵگرتنی شتومه‌كی قورس یان له‌دوای ئه‌نجامدانی جوڵه‌یه‌كی كتوپڕ له‌گه‌ڵ دانیشتن و هه‌ستان و خه‌وتن به‌شێوه‌ی ناته‌ندروست، ئه‌مانه‌ش دیارترین چاره‌سه‌ره‌كانی گرژبوونی پشته: * پشوودان: له‌كاتی گرژبوونی پشت پێویسته واز له كاركردن بهێنرێت و پشوو بدرێت، چونكه به‌رده‌وامبوون له جوڵه واده‌كات ئازاره‌كه خراپتر بێت. * هه‌ڵنه‌گرتنی شتومه‌كی قورس: له‌كاتی گرژبوونی پشت ده‌بێت دووربكه‌وینه‌وه له‌و چالاكیانه‌ی ده‌بنه هۆی زیادبوونی گرژبوون له‌گه‌ڵ دووركه‌وتنه‌وه له هه‌ڵگرتنی شتی قورس و وه‌زرشكردن. * دانانی سه‌هۆڵ له شوێنی ئازار: دانانی هه‌ندێك سه‌هۆڵ له‌ناو په‌ڕۆیه‌كداو دانانی له‌سه‌ر پشت ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وكردن و ئازار‌و وه‌ستاندنی ئه‌و وزه‌یه‌ی ده‌بێته هۆی دروستبوونی گرژبوون. * مه‌ساجكردن: شێلانی ناوچه‌ی توشبوو به هێمنی یارمه‌تیده‌ره بۆ حه‌وانه‌وه‌ی ماسولكه‌كان و هاتوچۆكردنی خوێن و كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژبوون. * بیبه‌ری تیژ: بیبه‌ری تیژ مادده‌ی كابساسینی تێدایه كه تایبه‌تمه‌ندێتی ئازارشكێن و دژه هه‌وكردنی هه‌یه، نیو كه‌وچك هاڕاوه‌ی بیبه‌ری تیژ له‌گه‌ڵ كه‌وچكێك زه‌یتی زه‌یتون تێكه‌ڵ ده‌كرێت و رۆژانه دووجار ناوچه‌ی ئازاری پێده‌شێلرێت بۆ ماوه‌ی 20 بۆ 30 خوله‌ك. * ئاوخواردنه‌وه‌ی زۆر: وشكبوونه‌وه به هۆكاری سه‌ره‌كی گرژبوونی ماسولكه‌كان داده‌نرێت و ئاوخواردنه‌وه‌ی زۆر یارمه‌تیده‌ره بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه. * به‌هێزكردنی بڕبڕه‌ی پشت: گرنگیدان به به‌هێزكردنی بڕبڕه‌ی پشت و راهێنان له سه‌نته‌ره‌كانی چاره‌سه‌ركردن شێوازێكی به‌سووده بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئازاری پشت. * ده‌رمان: به‌كارهێنانی هه‌ندێك ده‌رمانی دژه هه‌وكردن یارمه‌تیده‌ره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار‌و گرژبوون.
خاك - راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure