19/5/2018 10:30 AM

بۆچی پارێزەران ڕۆبی ڕەش دەپۆشن؟

زۆرێك لە پیشەکان جل و بەرگی تایبەت بەخۆیان هەیە وەك پزیشکان جل و بەرگی سپی و ئەندازیاران کڵاو هێلەکی پارێزگاری دەپۆشن، بەهەمان شێوە پارێزەرانیش ڕۆبی ڕەش لە دادگادا دەپۆشن.

لەگەڵ ئەوەشدا چەند وڵاتێک ڕەنگی جیاواز بەکار دەهێنن وەک کەندا پارێزەران ڕەنگی سور و سپی دەپۆشن ، لە بەڕیتانیا لەگەڵ ڕۆبی ڕەشدا پارێزەران بۆینباخی سپی لە مل دەکەن وەك ئاماژەیەك بۆ جێبەجێکردنی یەکسانی.

بیرو بۆچونی جیاواز لەبارەی دەستنیشانکردنی ڕۆبی ڕەش بۆ پارێزەران هەیە لەوانە:

بەشێک هۆکاری هەڵبژاردنی ڕەنگی ڕەش دەگێڕنەوە بۆ چیرۆکێکی فەڕەنسی  لە ساڵی  ١٧٩١ کاتێك ڕوداوێکی کوشتن ڕودەدات لەسەر شەقام و بکوژەکە ڕادەکات بەڵام هاوڵاتیەکی فەڕەنسی لە بالکۆنی باڵەخانەیەکەوە ڕوداوەکە دەبینێت و کاتێک دەچێتە سەر تەرمی کوژراوەکەوە ، پاش گەیشتنی پۆلیس ئەو هاوڵاتیە بە بکوژ دەستگیر دەکرێت.
هەروەها ئەوەش باس دەکرێت کە ئەو دادوەرەی دادگایی بکوژەکە دەکات تەواوی ڕوداوەکەی بینیوە بەڵام بەهۆی یاسای فەڕەنساوە بە بێ بونی بەڵگە دادوەر ناتوانێت بڕیاربدات ، دادوەر بەناچاری بڕیاری لە سێدارەدان بۆ کەسەی بێتاوان دەردەکات.
بەڵام ئەو کارە دەبێتە هۆی ئازاردانی ویژدانی دادوەر و بۆیە بۆ ڕای گشتی ئاشکرای دەکات کە ئەو بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ کەسێکی بێتاوان دەرکردووە ، بەوەش ئەو دادوەرە دەکەوێتە بەردەم توانج و پلاری کۆمەڵگای فەڕەنسی.
پاش ئەو ڕوداوە لە دادگاییەکی تردا پارێزەرێک بە جلی ڕەشەوە دەچیتە بەردەمی هەمان دادوەر کاتێک دادوەر لێی دەپرسێت بۆ رۆبی ڕەشی پۆشیوە لەوەڵامدا پارێزەرەکە پێی دەڵێت بۆی بیرێ بهێنێتەوە کە پێشتر کەسێکی بێتاوانی بە سزای مەرگ گەیاندووە.

هەندێکیش پێیان وایە کە ڕەنگی ڕەش ڕەنگێکی شیک و فەرمیەوە بۆیە هەڵبژێردراوە.
هەندێکیش پێیان وایە پاش مردنی پاشا چارلزی دووەم بەیانیان کەسانی پێست ڕەش ڕۆبی ڕەشیان لەبەر کردووە دواتر بۆتە جلی فەرمی پارێزەران.

خاك- ژیمان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved