19/5/2018 10:32 AM

نەریمانی بابان ئەزموونێكی نوێ تاقیدەكاتەوە


نەریمان محەمەد عارف ناسراو بە (نەریمان بابان) لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، ساڵی ١٩٨٣ تیپی مۆسیقای بابانی دامەزراندووە، ساڵی ١٩٩٥ چووەتە هەندەران و لە وڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجێ بووە، چەندین بەرهەمی هونەریی تۆمارکراوی هەیە، زۆرینەی ئاواز و تێکستی گۆرانییەکانی خۆی دایناون، چەندین هونەرمەندی تر ئاواز و تێکستەکانیان کردووە بە گۆرانی، دوایین کاری بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ کلیپی (هیچ مەڵێ) بوو.

نەریمان بابان دوای گەڕانەوەی لە وڵاتی ئەڵمانیا بۆ شاری سلێمانی، لە ئوتێل ڕامادا  كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی سازكرد و ڕایگەیاند، مەبەستی گەڕانەوەكەی بۆ ئەنجامدانی ئاهەنگێکە ،ئەمەش ئەزمونیکی نوێیە بۆ ئەو هونەرمەندە لەم بارەیەوە ئاماژەی بەوەدا ئەو كارە فیكرە و تاقیكردنەوەیەكی تازەیە، چونكە پێشتر كۆنسێرتی كردووە، بەڵام ئەزموونەكەی ئەمجارەی تازەیە و هیوادارە باش بێت.

لەوەڵامی پرسیارێکی خاکدا سەبارەت بە ئەنجامدانی کۆنسێرت نەریمان بابان وتی: دوای ئەم ئاهەنگە هیچ پلانێكی دیکەم نییە، بۆ ئەم ئەزموونەش ویستم بزانم ڕەنگدانەوەی لای خەڵك چۆن دەبێت. 

سەبارەت بە كارە هونەرییەكانی، ئەم هونەرمەندە ئاماژەی بەوەكرد كە ئەلبومەكەی تەواو بووە و بەشێوازی تراک بڵاویان دەكاتەوە نەک بە ئەلبوم هۆکاری بڵاو نەکردنەوەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە لە دەرەوەی وڵات ژیان زۆر قورسە، بۆیە كاركردنیش بۆ بەرهەمهێنانی ئەلبوم لە دەرەوە کارێکی ئاسان نییە .



خاک- تانیائاوارە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved