19/5/2018 10:34 AM

ئەمرۆ چێڵسی و مان یوناتید یاری كۆتایی ئەنجام دەدەن

بریارە ئەم ئێوارەیە كاتژمێر 7:15 خولەك بەكاتی كوردستان لە میانی یاری كۆتایی جامی یەكێتی یانەكانی ئینگلتەرا یانەی چیڵسی رووبەرووی یانەی مان یونایتد دەبێتەوە  لە یاریگای وێمبڵی.


یانەی چیڵسی لەم وەرزەدا ئاستێی ناجێگیری پێشكەشكرد و نەیتوانی بگاتە خولی یانە پاڵەوانەكانی وەرزی داهاتوو وە هیچ نازناوێكی نەبردووەتەوە.


هەرچی یانەی مان یونایتدە توانیویەتی پلەی دووەمی پریمەرلیگ بەدەست بهێنێت و نازناوی  جامی رابیتەی ئینگلیزی بەدەست هێنا.


چاوەرێ دەكرێت هەردوو یانە بە پێكهاتەیەكی بەهێزەوە رووبەرووی یەك ببنەوە چونكە دەبێتە دوا یاری هەردوویانە لەم وەرزەی ئینگلتەرا.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved