به‌پێی كۆمه‌ڵه‌ی سایكایه‌تریكی ئه‌مریكی، فۆبیا بریتییه له ترسێكی زیاد له‌پێویست و نائاگایانه له شتێك یان له بارودۆخێك. له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانی فۆبیادا هه‌ستكردن به ترسناكی یان ترسان له زیان پێگه‌یشتن به‌دیده‌كرێت. بۆ نموونه ئه‌وانه‌ی فۆبیایان هه‌یه ده‌ترسن له شوێن یان بارودۆخی داخراو كه توانای هه‌ڵهاتن تێیدا ئاسان نییه. له‌مباره‌یه‌وه نیان محه‌مه‌د راوێژكاری ده‌روونی نیشانه‌و جۆره‌كانی فۆبیای روونكرده‌وه كه ئه‌مانه‌ن: نیشانه‌كانی فۆبیا 1- ترسان له مردن 2- گێژبوون 3- هه‌ناسه ته‌نگبوون (هه‌ناسه‌سواری) 4- وڕێنه‌كردن 5- دڵتێكهه‌ڵهاتن (بارێكی نزیك له قێزبونه‌وه‌و رشانه‌وه) 6- له هه‌ندێك باری ده‌گمه‌ندا رێكده‌كه‌وێت كه كه‌سی نه‌خۆش داوای ده‌رمان بكات له زۆربه‌ی كاتدا یان دووربكه‌وێته‌وه له خه‌ڵك و خۆی گۆشه‌گیر بكات. جۆره‌كانی فۆبیا به شێوه‌یه‌كی گشتی سێ جۆر فۆبیا هه‌یه: 1- فۆبیای كۆمه‌ڵایه‌تی: كه به هه‌بوونی ترسێكی زۆر له هه‌ڵوێسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ناسرێته‌وه. 2- ئه‌گۆڕه‌فۆبیا: ترسان له شوێنه كراوه‌كان یان داخراوه‌كان. 3- فۆبیای تایبه‌تی: ترسان له شتێكی دیاریكراو، بۆ نموونه ره‌نگه كه‌سی نه‌خۆش له مارو شتی تر بترسێت، ئیتر ئه‌م هاوشێوه‌ییه ده‌كرێت قه‌باره بێت یان وێنه بێت یان مادده‌یه‌ك كه به‌ركه‌وتنی وه‌ك به‌ركه‌وتنی مار بێت. ئه‌مجۆره‌یان چه‌ند لقێكی جیاجیای هه‌یه، ئه‌وانیش: * ژینگه‌ی سروشتی: وه‌ك ترسان له ئاو، رووناكی، یان با. * گیاندار: وه‌ك ترس له مار، جاڵجالۆكه، مشك. * پزیشكی: وه‌ك ترسان له ده‌رزی لێدان، بینینی خوێن، سه‌ردانكردنی پزیشك. * هه‌لومه‌رجی: وه‌ك ترسان له رۆیشتن به‌سه‌رپرددا، رۆیشتن له ماڵ، لێخوڕینی ئۆتۆمبێل. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure