19/5/2018 10:40 AM

بۆفۆن دواین یاری ئەنجام دەدات

 ئەمرۆ كاتژمێر 4:00ی پاش نیوەرۆ دوا هەفتەی خولی سێریا ئەی ئەم وەرزە ئەنجام دەدرێت كە یانەی یۆڤانتۆس رووبەرووی یانەی هێلاس ڤیرۆنا دەبیتَەوە .


یارییەكە بۆ یۆڤی تایبەت دەبێت چونكە هەرچەندە نازناوەكەی بۆ جاری حەوتەم لە سەر یەك یەكلایی كردووەتەوە بەڵام دەبێتە دوا یاری گۆڵپارێزی مێژووی یانەكەیان كە بۆفۆنی هاونیشتیمانیانە .


لە یارییەكەدا ئاهەنگی ماڵئاوایی بۆ ئەو گۆڵپارێزە ئەنجامدەدرێت كە نزیكەی 20 ساڵە خزمەت بە یانەی خانمە پیرەكە دەكات و دەبێتە دوایاری  بۆفۆن لەگەڵ یۆڤانتۆس.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved