به‌پێی رێنمایی د.شادمان هه‌ڵه‌دنی ئه‌م كه‌سانه نابێت به‌ڕۆژوو بن: 1- برینی گه‌ده‌و دوانزه‌گرێ (كتوپڕ – درێژخایه‌ن) 2- سیل، (سیلی سی) له‌به‌ر زۆر دابه‌زینی كێش 3- ئه‌وانه‌ی كێشی له‌شیان زۆر كه‌مه BMI به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به‌دخۆراكن. 4- شێرپه‌نجه‌كان (له‌به‌ر دابه‌زینی كێش، زۆر مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، ئه‌و كێشه زۆرانه‌ی روبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه وه‌ك خوێن تێكردن، به‌كارهێنانی ده‌رمانی زۆر...هتد) 5- نه‌خۆشی شه‌كره: ئه‌وانه‌ی ئه‌نسۆلین به‌كارده‌هێنن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی حه‌پ به‌كارده‌هێنن ده‌توانن به‌ڕۆژوو بن به‌مه‌رجێك ژه‌می خواردنی حه‌په‌كان كه‌مبكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی ته‌نها به پارێز كۆنترۆڵده‌بن ده‌توانن به‌ڕۆژوو بن. به‌گشتی له سه‌ره‌تاوه ده‌بێت چاودێری رێژه‌ی شه‌كر بكات، ئه‌گه‌ر كۆنترۆڵ نه‌كرا پێویسته به‌ڕۆژوو نه‌بن. 6- ئه‌وانه‌ی به‌ردی گورچیله‌یان هه‌یه. هه‌وكردنی سه‌ختی گورچیله‌و رێڕه‌وی میز، سستی گورچیله‌كان. 7- نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و سوڕی خوێن: بۆ نموونه سستی دڵ، سنگه‌كوژێ، ئه‌وانه‌ی به‌رزه‌په‌ستانی خوێنیان هه‌یه ده‌توانن به‌ڕۆژوو بن به‌مه‌رجێك ده‌رمانه‌كانیان وه‌ك پێویست به‌كاربهێنن و چاودێری په‌ستانی خوێن بكه‌ن. 8- نه‌خۆشی ده‌روونی توند - نه‌خۆشیه ژیریه‌كان: بۆ نموونه شیزۆفرینیا، نه‌خۆشی ده‌بلبوونی كه‌سێتی (بایپۆله‌ر)، بیركۆڵی. 9- نه‌خۆشیه‌كانی جگه‌ر: بۆ نموونه هه‌وكردنی ڤایرۆسیB ئه‌گه‌ر رێژه‌ی ئه‌نزیمه‌كانی جگه‌ر دوو هێنده‌و زیاتر به‌رزببنه‌وه. 10- نه‌خۆشی ده‌رده‌شا (دا‌و الملوك): كه‌ڵه‌كه‌بوونی كریستاڵی یوریك ئه‌سید له جومگه‌كاندا (جومگه‌سۆی په‌نجه گه‌وره‌ی پێ) 11- ئافره‌تی دووگیان - دایكی شیرده‌ر - منداڵ: به‌تایبه‌ت 3 مانگی یه‌كه‌می دووگیانی. ئه‌وانه‌ی ته‌نها شیری خۆیان به منداڵ ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها باشتروایه منداڵ به‌ڕۆژوو نه‌بێت (فه‌رزنه‌كراوه له‌سه‌ری، پێویستی به گه‌شه هه‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌ڕۆژووش بوو باشتررایه چه‌ند چه‌ند رۆژێكی كه‌م. 12- به‌گشتی هه‌ركه‌سێك كه نه‌خۆشیه‌كه‌ی له پله‌یه‌كی سه‌ختدایه، ئه‌وانه‌ی ده‌رمانی به‌رده‌وامیان هه‌یه‌و نابێت كات و ژه‌می ده‌رمانه‌كان بگۆڕدرێت. 13- گه‌شكه‌و فێ خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure