بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆی (ئیڵنۆی)ی ئەمریکی خواردنی گوێز دەبێتە هۆی ڕێگیری لە توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی قۆڵۆن. توێژینەوەکە لەسەر ١٨ کەس لە ژن و پیاو ئەنجام دراوەو دابەشکراون بۆ دوو گروپ، گروپی یەکەم ڕۆژانە بۆ ماوەی سێ هەفتە (٤٢) گرام گوێزیان خواردووە بەڵام گروپی دووەم خواردنە ئاساییەکانی ڕۆژانەیان خواردووە. لەکۆتایدا دەرکەوتووە کە گروپی یەکەم ژمارەی بەکتریا سودبەخشەکان بۆ تەندروستی لە ڕیخۆڵەکانیاندا زیادی کردووە . هانا هوڵشر، یەکێك لە زانایانی توێژینەوەکە، ئاماژەی بەوەکردووە، گوێز چەندین پێکهاتەی گرنگی تیدایە بۆ لەش وەك ترشە چەوریەکان کە یارمەتی زوو هەرسکردنی خۆراك دەدات لەگەڵ چەندین پێکهاتەی بەسودی کە کە یارمەتی چالککردنی بەکتریا سودبەخشەکان دەدەن لە لەشدا. توێژینەوەکانی پێشوو ئاماژە بەوەدەکەن ترشە چەوریەکان سەرچاوەیەکی بەهێزی وزەن بۆ خانەکانی ڕیخۆڵەو پارێزگاری لە تەندروستی دەکەن. خاك- ژیمان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure