رۆژووی مانگی ره‌مه‌زان چه‌ندین سوودو بایه‌خی گرنگی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك خوو و هه‌ڵسوكه‌وت و بۆچوونی هه‌ڵه ده‌رئه‌نجامی خراپی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ. له‌مباره‌یه‌وه د.كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك بۆ سایتی خاك وتی: هه‌ڵه‌باوه‌كانی خواردن له مانگی ره‌مه‌زاندا به‌پێی ژه‌مه‌كان ده‌بن. 1- هه‌ڵه‌كانی ژه‌می پارشێو * پارشێو نه‌كردن، پارشێو ژه‌مێكی گرنگه‌و نابێت پشتگوێ بخرێت و چه‌ند بتوانرێت دره‌نگتر بخورێت پێش بانگی به‌یانی. * خواردنی بڕێكی زۆر خۆراك به‌تایبه‌ت خۆراكی چه‌ورو شیرینی و سوێر. * خواردنه‌وه‌ی بڕێكی زۆر ئاو و شله‌مه‌نی به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی تینووت نه‌بێت له رۆژه‌كه‌دا. 2- هه‌ڵه‌كانی كاتی به‌ربانگ * خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی گیراوه‌و خواردنی شیرینی وه‌ك لوقمه‌قازی و شیرینییه‌كانی تر. * خواردنی بڕێكی زۆر خۆراك به‌تایبه‌ت خۆراكی چه‌ور له ماوه‌یه‌كی كه‌م و به‌په‌له. * پاڵكه‌وتن پاش به‌ربانگ كردنه‌وه. * نه‌خواردنی زه‌ڵاته‌و سه‌وزه‌و شۆربا له سه‌ره‌تای به‌ربانگ كردنه‌وه. * خواردنی برنج و شله (به‌تایبه‌ت برنجی سپی) رۆژانه. 3- نه‌خواردنی میوه به‌بڕی پێویست له‌نێوان به‌ربانگ و پارشێو 4- خواردن به‌دیار ته‌له‌فزێونه‌وه 5- نه‌جوڵان و سستی و وه‌رزش نه‌كردن پاش رۆژوو شكاندن، هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی وه‌رزشی قورس و بۆ ماوه‌ی دوورودرێژ له‌كاتی به‌ڕژوو بووندا. 6- شه‌ونخوونی و به‌خه‌به‌ربوون له به‌ربانگه‌وه تا پارشێو و خه‌وتن به‌ڕۆژ. 7- خواردنی شیرینی راسته‌وخۆ دوای به‌ربانگ پێویسته دوای دوو سه‌عات بێت و هه‌فته‌ی (1-2) جار زیاتر نه‌خورێت. 8- خواردنه‌وه‌ی بڕێكی زۆر چاو قاوه‌و ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی كافاینیان تێدایه. 9- خواردنی بڕی زۆر له ترشیات و خواردنێك به‌هاراتی زۆر تێدا بێت. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure