گۆڤاری ستایل چه‌ند شێوازێكی جیاواز بۆ ژووری نوستن بڵاوده‌كاته‌وه چونكه پێیانوایه مرۆڤه‌كان حه‌زده‌كه‌ن له‌كاتی به‌یانیاندا زیاتر له‌ناو جێگادا بمێننه‌وه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له‌مه‌ودوا مرۆڤه‌كان حه‌زده‌كه‌ن به‌یانیان زیاتر له‌ناو جێگادا بمێننه‌وه، بۆیه شێوازی نوێی ژووری نوستن له‌سه‌ر ئه‌و خواسته دروستده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌وكاتانه‌دا به گه‌رموگوڕی له‌ناو جێگادا بمێنیته‌وه. جگه له ڕه‌نگ كه توانای دروستكردنی جه‌وێكی گونجاوی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو جێگادا هه‌ست به ئاسووده‌یی بكه‌یت، هه‌روه‌ها سه‌رین و به‌تانی نه‌رم و گه‌رم هه‌ستێكی جوانت پێده‌به‌خشێت تا ناو جێگاكه‌ت به‌لاوه خۆشبێت، بۆیه له‌و نموونانه‌دا ده‌بینیت كه زۆرترین گرنگی به سه‌رین و به‌تانی ده‌ردرێت بۆ ناو جێگا له وه‌رزه‌كانی پایزو زستاندا. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure