تارق سه‌عاده بریكاری سه‌ندیكای راگه‌یاندنی میسر رایگه‌یاندووه: سه‌ندیكا له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای راگه‌یاندن رێككه‌وتوون بۆ وه‌ستاندنی پرۆگرامی "رامز تحت السفر" كه رامز جه‌لال پێشكه‌شی ده‌كات و له دوو زنجیره‌ی رابردوو سنوری تێپه‌ڕاندووه. راشیگه‌یاندووه: پرۆگرامه‌كه ونكردنی رای گشتییه‌و له سێ به‌ش پێش ئێستاوه كوالێتی له‌ده‌ستداوه‌و هیچی پێشكه‌شی بینه‌ر نه‌كردووه. ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن پرۆگرامه‌كه رێژه‌ی ته‌ماشاكردنی زۆر به‌رزه، ده‌بێت سه‌رنجی ئه‌وه بده‌ن كه به‌رزی رێژه‌ی ته‌ماشاكردن به‌ستراوه به‌ئاستی راستی و درۆی رووداوه‌كان، زۆربه‌ی كات هه‌ڵسه‌نگاندنی بینه‌ر بۆ ئه‌وه‌یه كه پرۆگرامه‌كه درۆیه له‌گه‌ڵ میوانه‌كان رێككه‌وتوون، ته‌ماشاكردنی بینه‌ریش بۆ رووداوه‌كان نیه به‌ڵكو بۆ پێشه‌كی پرۆگرامه‌كه‌یه‌و دیمه‌نه كۆمیدییه‌كان و گاڵته‌پێكردنه‌كانی رامز به میوانه‌كان. سه‌ندیكای راگه‌یاندنی میسر ئه‌مجۆره پرۆگرامانه ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌و داوا له كه‌ناڵه‌كان ده‌كات ئه‌م پرۆگرامه به‌سه‌رچووانه پێشكه‌ش نه‌كه‌ن و ئه‌و ملیۆنان جونه‌یهه‌ی بۆ شتێكی وا بێ بایه‌خ ته‌رخان ده‌كرێت با له بابه‌تێكی سوودبه‌خش له چوارچێوه‌ی ره‌مه‌زاندا ته‌رخان بكرێت. سیڤا ئازاد س: روسیا توده‌ی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure