خورما یه‌كێكه له‌و خۆراكانه‌ی له مانگی ره‌مه‌زاندا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌لایه‌ن هاووڵاتیان به‌كاردێت و چه‌ندین سوودی هه‌یه. خواردنی خورما له‌گه‌ڵ ماست باشترین چاره‌سه‌ره بۆ لاوازی هه‌رسكردن و كێشه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس، هه‌روه‌ها به‌سووده بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كانی په‌ستانی خوێن و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ. خورما به خێرایی هێزی له‌ش چالاكتر ده‌كات و ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی بینین و پاراستنی چاو له لاوازی و هێمنكردنی ده‌ماره‌كان و چالاككردنی رژێنی گلاندی ده‌ره‌قی و هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی ئارامكردنه‌وه‌ی هه‌ستی مرۆڤ. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی هانده‌ره بۆ هێمنی و ئارامی له هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤدا. شاره‌زایانی بواری خۆراك هه‌میشه رێنمایی هاووڵاتیان ده‌كه‌ن له مانگی ره‌مه‌زاندا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو خورما بخۆن. سیڤا ئازاد س: صحتك الیوم
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure