زاناكان به‌كتریایه‌كی نه‌وتخۆریان دۆزییه‌وه كه بۆی هه‌یه مه‌ترسیدارترین كاره‌ساتی ژینگه‌یی كه‌مبكاته‌وه.زاناكانی زانكۆی(كویبك)ی كه‌نه‌دا چاره‌سه‌رێكیان دۆزییه‌وه بۆ ئه‌و زیانه‌ی كه به هۆی دزه‌كردنی نه‌وته‌وه ڕووبه‌ڕووی ژینگه ده‌بێته‌وه و ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ش خۆی له‌جۆره به‌كتریایه‌كدا ده‌بینێته‌وه كه له‌سه‌ر مادده نه‌وتییه‌كان ده‌ژی. زاناكان ئه‌و به‌كتریایه‌یان ناو ناوه (Alcanivorax borkumensis) و ئه‌و پێكهاته سه‌ره‌كییانه ده‌خوات كه گازی سروشتیی لێ دروست ده‌بێت، بۆ چالاككردنه‌وه‌ی وزه‌ی خۆی. زاناكان له‌و بڕوایه‌دان ئه‌و به‌كتریا نه‌وتخۆره بتوانێت یارده‌ربێت بۆ پاككردنه‌وه‌ی په‌ڵه نه‌وته دزه كردووه وێرانكه‌ره‌كان كه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوودا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیان كردووه، ئه‌مه‌ش خاڵی سه‌ره‌كییه به لای زانایانی ژینگه‌ییه‌وه، به‌و پێیه‌ی كه پێویسته ئه‌و ناوچانه‌ی ئه‌و جۆره ڕووداوانه‌یان تێدا ڕوو ده‌دات به زووترین كات پاكبكرێنه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی پاككردنه‌وه‌كه‌ش زۆر بێزاركه‌ر و پڕ خه‌رجییه. به‌ڵام ئه‌و زانایانه به ئومێده‌وه ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن هه‌رچه‌نده زیانه‌كان به‌رفراوان و مه‌ترسیدار بن، ده‌توانرێت به به‌كتریای(Alcanivorax borkumensis) مایكرۆسكۆبیی چاره‌سه‌ر بكرێت كه له‌سه‌ر هایدرۆكاربۆنات ده‌ژی. له‌و ئه‌زموونانه‌ی كه زاناكانی ئه‌و زانكۆ كه‌نه‌دییه كردویانه ده‌ركه‌وتووه ئه‌و ئه‌نزیمانه‌ی كه به‌كتریاكه به‌رهه‌میان دێنێت به‌رهه‌مه په‌تڕۆڵییه‌كانی ناو ئاو و خاك ده‌خوات، به‌مه‌ش ئه‌و ئه‌نجامانه هیوایه‌ك ده‌به‌خشن سه‌باره‌ت به دۆزینه‌وه‌ی شێوازێكی كارا و ساده و دۆستی ژینگه بۆ پاككردنه‌وه‌ی په‌ڵه نه‌وتییه‌كان . له‌كۆتاییدا زاناكان ئاماژه‌یان به‌وه داوه ئه‌و به‌كتریا مایكرۆسكۆبیه له هه‌موو ئۆقیانووسه‌كاندا هه‌یه و له‌گه‌ڵ ته‌وژمه ده‌ریاییه‌كاندا به‌ره‌و كه‌ناره‌كان ڕاده‌ماڵدرێت، هه‌روه‌ها به تێكڕایه‌كی خێرا له‌و ناوچانه‌ی كه په‌ڵه‌ی نه‌وتی زۆریان لێیه زیاد ده‌كات، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ڕاڤه ده‌كات بۆچی له هه‌ندێك شوێندا كه په‌ڵه‌ی نه‌وتی لێبوه به هۆی دزه‌كردنی نه‌وته‌وه، ئه‌و په‌ڵه نه‌وتییانه له خۆیانه‌وه نه‌ماون یان كه‌مبونه‌ته‌وه؟ سه‌رچاوه: العلوم والتكنولوجیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure