ئه‌ڵماسی "فره‌نسیسی شین" پاش 300 ساڵ له‌پاراستنی له كۆشكه پاشاییه‌كانی ئه‌وروپا، له زیادكردنێكی ئاشكرادا له جنێف فرۆشرا. كۆتا نرخی ئه‌ڵماسه‌كه گه‌یشته 6.7 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی. ئه‌م پارچه بچووكه وه‌ك دیاری له‌لایه‌ن پاشای ئیسپانی "فیلیپ"ی پێنجه‌م پێشكه‌ش به شاژن "ئه‌لیزابێس فره‌نس" كراوه له ساڵی 1715 دا. پاشان ئه‌ڵماسه "6.1" قیراته‌كه له‌نێوان كۆشك و خێزانی شاهانه‌كاندا ده‌ستاوده‌ست بووه، له ئیسپانیا بۆ فه‌ره‌نساو بۆ ئیتاڵیا‌و نه‌مسا، به‌ڵام له سه‌ره‌تاوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هیند به‌تایبه‌ت كانه ئه‌ڵماسی به‌ناوبانگ گۆلكۆندا. فره‌نسیسی شین له زیادكردنی "Sotheby's" ی سویسری 5 خوله‌ك پاش ده‌ستپێكردنی زیادكردنه‌كه فرۆشرا. شارازایانی زیادكردنه‌كه وای بۆ ده‌چوون به‌بڕی 5 ملیۆن دۆلار بفرۆشرێت، به‌ڵام سه‌رسورمانێكی گه‌وره بوو بۆیان كه به‌و بڕه "6.7 ملیۆن" فرۆشرا. "Sotheby's" ناوی كڕیاره نوێیه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرد. خاك - سیڤا ئازاد س: روسیا توده‌ی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure