له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا زۆر خێزان هه‌ن پاقله‌مه‌نیه‌كان بۆ ژه‌می پارشێو ده‌خۆن، چونكه بۆ ماوه‌یه‌كه‌ی درێژ هه‌ستی تێربوون ده‌به‌خشێت. به‌ڵام بۆ له‌مه‌ولا پێویسته بزانرێت كه ئه‌وه مه‌ترسیداره. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پاقله به درێژایی رۆژ هه‌ستی تێربوون ده‌به‌خشێت، به‌ڵام هه‌ندێك پسپۆر هۆشداری ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن: نابێت له پارشێواندا بیخۆین. پسپۆڕان هۆكاری ئه‌و زانیارییه‌ش ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه پاقله كاتێكی زۆری ده‌وێت تاوه‌كو له گه‌ده‌دا هه‌رس ده‌بێت، به‌وهۆیه‌شه‌وه گه‌ده‌مان قورس ده‌بێت، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌یه‌كی گونجاو نیه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی قۆڵۆنیان هه‌یه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش روونده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌گه‌ر بۆ ژه‌می پارشێو پاقله بخورێت، دواتر به‌سه‌ریدا ده‌خه‌ویت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كێشه‌ی هه‌رس و ئازاری گه‌ده. خاك – سیڤا ئازاد س: وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure