هه‌ریه‌كه له میوه‌كان سوودی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه‌و بۆ جۆرێك له نه‌خۆشییه‌كان ده‌توانرێت وه‌ك چاره‌سه‌ر به‌كاربهێنرێت، به‌تایبه‌ت ئه‌و میوانه‌ی تازه‌و سروشتین و به‌رهه‌می ناو باخ و ڕه‌زه‌كانن، له‌باره‌ی سووده‌كانی میوه‌و چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشییه‌كان له‌شكر حه‌مید ئه‌ندازیاری خۆراك بۆ سایتی خاك به‌مشێوه‌یه روونكردنه‌وه ده‌دات: 1- هه‌ڵوژه: بۆ ته‌ندروستی دڵ و بۆرییه‌كانی خوێن (كۆئه‌ندامی سوڕی خوێن) زۆر گرنگه، چونكه پڕه له پۆتاسیۆم و ڤیتامین سی. 2- سێ‌و: به‌رگری ده‌كات له خه‌مۆكی و قه‌له‌قی كه‌مده‌كاته‌وه. 3- خه‌یار: پێكهاته‌ی ئاوی زۆره‌و زیاتر 90%ی له ئاو پێكهاتووه، هه‌روه‌ها ده‌جه‌نگێت دژی هه‌ڵئاوسان و به‌كتریاو ڤایرۆس ده‌شواته‌وه‌و ده‌ریانده‌كاته ده‌ره‌وه‌ی له‌ش. 4- ئه‌نه‌ناس: ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت كێشت دابه‌زێنیت ئه‌وا پێویسته به‌ناچاری ئه‌نه‌نانس بخه‌یته لیستی رێجیمه‌كه‌ته‌وه، چونكه پڕه له برۆمیلاین كه مادده‌یه‌كه یارمه‌تی سووتاندنی چه‌وری له‌ش ده‌دات، ئه‌نه‌ناس چه‌وری ده‌سوتێنێت و گه‌ده پته‌و ده‌كات و ناهێڵێت بكشێت. 5- كاڵه‌ك: ژه‌هره‌كان له لاشه‌دا پاكده‌كاته‌وه‌و له‌هه‌مانكاتیشدا به تێری ده‌تهێڵێته‌وه، ئه‌وه‌ی كه وایلێده‌كات میوه‌یه‌كی تفت بێت ئه‌وه‌یه كه رێژه‌ی ترشیه‌تییه‌كه‌ی (pH)له ده‌وروبه‌ری 6.8ـه. هه‌روه‌ها كاڵه‌ك پێست و نینۆكه‌كان ئاودار ده‌كات و ناهێڵێت توشی وشكبوونه‌وه ببن. 6- تور: رێژه‌ی شه‌كر رێكده‌خات و ماسولكه‌كان به‌هێز ده‌كات و هانی سووتاندنی چه‌وریش ده‌دات، له‌كاتێكدا یه‌ك پارچه تور 40 كالۆری تێدایه. 7- كه‌ره‌وز: واده‌رده‌كه‌وێت كه یارمه‌تی و هانی دابه‌زاندنی كێش ده‌دات، وه‌كو میز پێكه‌رێك رۆڵ ده‌بینێت، چونكه 90%ی له ئاو پێكدێت. 8- به‌زالیا: رێژه‌ی شه‌كر رێكده‌خات له خوێنداو یارمه‌تی دابه‌زینی كێش ده‌دات. 9- پرته‌قاڵ: یارمه‌تیده‌ره له جیوب و ئه‌و كێشانه‌ی روبه‌ڕووی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه ده‌بنه‌وه. 10- كوله‌كه: رێژه‌ی ئاو و خوێ رێكده‌خات له له‌شدا، ئه‌و وزه‌یه كه‌مده‌كاته‌وه كه له‌دوای خواردنێكی قورسه‌وه دروستده‌بێت و یارمتیده‌رو هانده‌ری ته‌ندروستی ریخۆڵه‌كانه. 11- مۆز: سیفاتی دژه ڤایرۆسێكی زۆر به‌هێزی تێدایه. 12- تووی شین: جیاوازه له تووی ڕه‌ش، به‌وپێیه‌ی تووی شین ڕێژه‌ی شه‌كر ڕێكده‌خات له خوێنداو به‌رگری له دابه‌زینی پله‌ی گه‌رمی له‌ش ده‌كات. 13- په‌تاته‌ی شیرین (سێوی بن ئه‌رز): یارمه‌تی چاكبوونه‌وه‌ی قۆڵۆن و كێشه‌ی هه‌رسكردن ده‌دات. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure