23/5/2018 09:47 AM

چه‌ند زانیارییه‌كی گرنگ له‌سه‌ر سه‌وزه‌و میوه‌كان

هه‌ریه‌كه‌ له‌ میوه‌كان سوودی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه‌و بۆ جۆرێك له‌ نه‌خۆشییه‌كان ده‌توانرێت وه‌ك چاره‌سه‌ر به‌كاربهێنرێت، به‌تایبه‌ت ئه‌و میوانه‌ی تازه‌و سروشتین و به‌رهه‌می ناو باخ و ڕه‌زه‌كانن، له‌باره‌ی سووده‌كانی میوه‌و چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشییه‌كان له‌شكر حه‌مید ئه‌ندازیاری خۆراك بۆ سایتی خاك به‌مشێوه‌یه‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌دات:

1- هه‌ڵوژه‌: بۆ ته‌ندروستی دڵ و بۆرییه‌كانی خوێن (كۆئه‌ندامی سوڕی خوێن) زۆر گرنگه‌، چونكه‌ پڕه‌ له‌ پۆتاسیۆم و ڤیتامین سی.

2- سێو: به‌رگری ده‌كات له‌ خه‌مۆكی و قه‌له‌قی كه‌مده‌كاته‌وه‌.

3- خه‌یار: پێكهاته‌ی ئاوی زۆره‌و زیاتر 90%ی له‌ ئاو پێكهاتووه‌، هه‌روه‌ها ده‌جه‌نگێت دژی هه‌ڵئاوسان و به‌كتریاو ڤایرۆس ده‌شواته‌وه‌و ده‌ریانده‌كاته‌ ده‌ره‌وه‌ی له‌ش.

4- ئه‌نه‌ناس: ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت كێشت دابه‌زێنیت ئه‌وا پێویسته‌ به‌ناچاری ئه‌نه‌نانس بخه‌یته‌ لیستی رێجیمه‌كه‌ته‌وه‌، چونكه‌ پڕه‌ له‌ برۆمیلاین كه‌ مادده‌یه‌كه‌ یارمه‌تی سووتاندنی چه‌وری له‌ش ده‌دات، ئه‌نه‌ناس چه‌وری ده‌سوتێنێت و گه‌ده‌ پته‌و ده‌كات و ناهێڵێت بكشێت.

5- كاڵه‌ك: ژه‌هره‌كان له‌ لاشه‌دا پاكده‌كاته‌وه‌و له‌هه‌مانكاتیشدا به‌ تێری ده‌تهێڵێته‌وه‌، ئه‌وه‌ی كه‌ وایلێده‌كات میوه‌یه‌كی تفت بێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ رێژه‌ی ترشیه‌تییه‌كه‌ی  (pH)له‌ ده‌وروبه‌ری 6.8ـه‌. هه‌روه‌ها كاڵه‌ك پێست و نینۆكه‌كان ئاودار ده‌كات و ناهێڵێت توشی وشكبوونه‌وه‌ ببن.

6- تور: رێژه‌ی شه‌كر رێكده‌خات و ماسولكه‌كان به‌هێز ده‌كات و هانی سووتاندنی چه‌وریش ده‌دات، له‌كاتێكدا یه‌ك پارچه‌ تور 40 كالۆری تێدایه‌.

7- كه‌ره‌وز: واده‌رده‌كه‌وێت كه‌ یارمه‌تی و هانی دابه‌زاندنی كێش ده‌دات، وه‌كو میز پێكه‌رێك رۆڵ ده‌بینێت، چونكه‌ 90%ی له‌ ئاو پێكدێت.

8- به‌زالیا: رێژه‌ی شه‌كر رێكده‌خات له‌ خوێنداو یارمه‌تی دابه‌زینی كێش ده‌دات.

9- پرته‌قاڵ: یارمه‌تیده‌ره‌ له‌ جیوب و ئه‌و كێشانه‌ی روبه‌ڕووی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ ده‌بنه‌وه‌.

10- كوله‌كه‌: رێژه‌ی ئاو و خوێ رێكده‌خات له‌ له‌شدا، ئه‌و وزه‌یه‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌دوای خواردنێكی قورسه‌وه‌ دروستده‌بێت و یارمتیده‌رو هانده‌ری ته‌ندروستی ریخۆڵه‌كانه‌.

11- مۆز: سیفاتی دژه‌ ڤایرۆسێكی زۆر به‌هێزی تێدایه‌.

12- تووی شین: جیاوازه‌ له‌ تووی ڕه‌ش، به‌وپێیه‌ی تووی شین ڕێژه‌ی شه‌كر ڕێكده‌خات له‌ خوێنداو به‌رگری له‌ دابه‌زینی پله‌ی گه‌رمی له‌ش ده‌كات.

13- په‌تاته‌ی شیرین (سێوی بن ئه‌رز): یارمه‌تی چاكبوونه‌وه‌ی قۆڵۆن و كێشه‌ی هه‌رسكردن ده‌دات.


خاك – تانیا ئاواره‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved