گۆڤاری زانكۆ گۆڤارێكی گشتی وه‌رزییه كه سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی ده‌ریده‌كات و تائێستا حه‌وت ژماره‌ی لێده‌رچووه. ژماره‌ی نوێی زانكۆ چه‌ندین بابه‌تی هه‌مه‌جۆری له‌خۆگرتووه، له‌م ژماره‌یه‌دا چاوپێكه‌وتنێكی سه‌رۆك مام جه‌لالی تێدایه كه له كتێبی دیداری ته‌مه‌ن وه‌رگیراوه كه تێيدا سه‌رۆك مام جه‌لال ئاماژه‌ی به‌وه كردووه ئه‌گه‌ر سیاسه‌تی نه‌كردبوایه پێی خۆشبووه كه مامۆستای زانكۆ بوایه. هه‌روه‌ها له‌م ژماره‌یه‌دا بابه‌تگه‌لی وه‌ك چۆن وه‌ڵامی پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌كان بده‌ینه‌وه، سینه‌ما دڵشاد له زانكۆی سلێمانی ده‌كرێته‌وه‌و چه‌ندين بابه‌تی تر. خاوه‌ن ئیمتیاز/ پ.ی.د رِه‌زا حه‌سه‌ن حسێن رِاوێژكاری میدیایی/ د. ئیبتیسام ئیسماعیل قادر ده‌سته‌ی كارا/ گۆڤان سه‌عید، ئه‌ركان جه‌بار محه‌مه‌د، شاهۆ خوارِه‌حم كه‌ریم خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure