به‌هۆی زیان و مه‌ترسییه‌كانی له‌سه‌ر منداڵ به‌تایبه‌ت له قۆناغی دایه‌نگه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به‌كارهێنانی ته‌له‌فزیۆن و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن له دایه‌نگه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كات. به‌پێی گشتاندنی ژماره (1464) له 21ی 5ی 2018 كه ئیمزای به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌سه‌ره‌و له به‌شی دایه‌نگه‌كان ده‌رچووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بڕیاریدا به‌كارهێنانی ته‌له‌فزیۆن و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن له دایه‌نگه‌كان قه‌ده‌غه بكات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و زیانانه‌ی كه له‌سه‌ر گه‌شه‌ی منداڵ و ژیریی و لایه‌نی ده‌روونی هه‌یه‌تی له‌و قۆناغه هه‌ستیاره‌ی ته‌مه‌ندا. له گشتاندنه‌كه‌دا هاتوو: له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی (راوێژكاری زانستی) به ئاماده‌بوونی پسپۆڕ‌و شاره‌زایانی (كۆمه‌ڵناسی و ده‌روونناسی و په‌روه‌رده‌یی و راگه‌یاندن) و به‌شێك له به‌ڕێوه‌به‌ری دایه‌نگه‌كان كه له‌ڕۆژی 10ی 5ی 2018 به‌ڕێوه‌چوو، گه‌یشتینه ئه‌م ده‌رئه‌نجامه‌ی خواره‌وه: 1- قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی ته‌له‌فزیۆن (T.V) و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن له سه‌رجه‌م دایه‌نگه‌كاندا. 2- ئه‌م بڕیاره له به‌رواری 1ی 6ی 2018ـه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت. 3- دایه‌نگه‌كان له ماوه‌ی (6) مانگی داهاتوودا كارده‌كه‌ن بۆ خستنه‌ڕووی پڕۆگرامی په‌روه‌رده‌یی و ته‌رفیهی ئامانجدار له‌ڕێگه‌ی سكرین و داتاشۆوه. له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌وه، عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به سایتی ره‌سمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی راگه‌یاندووه: ده‌مانه‌وێت منداڵه‌كانمان بپارێزین له‌و هه‌موو زیانه‌ی كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆن هه‌یانه، له‌بری ئه‌وه دایه‌نگه منداڵ به یاری جۆراوجۆری به‌سوودو ڤیدیۆی بێ زیانی په‌روه‌رده‌یی و ته‌رفیهی ئامانجداره‌وه سه‌رقاڵ بكات، هه‌روه‌ها هیوادارین خێزانه‌كانیش خۆیان و منداڵه‌كانیان دووربخه‌نه‌وه له‌و رێژه مه‌ترسیداره‌ی به‌كارهێنانی ته‌له‌فزیۆن له ماڵه‌كانیاندا. جێی ئاماژه‌یه، ئه‌م بڕیاره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، به‌شێكه له پرۆسه‌یه‌كی گرنگیپێدان به په‌روه‌رده‌ی منداڵ و ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ گه‌شه‌ی منداڵ له دایه‌نگه‌كاندا كه به‌رده‌وام كاری له‌سه‌ر ده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌م بڕیاره به یه‌كێك له گرنگترین بڕیاره‌كان دێت دوابه‌دوای بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی زمانی بێگانه كه له سه‌ره‌تای مانگی 4ی ساڵی 2018 بڕیاری لێدرا. خاك - راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure