كاتێك توڕه‌یت ده‌توانیت هه‌ڵچوونی توڕه‌ییه‌كه‌ت به شێوه‌یه‌كی دروست ده‌رببڕیت و خۆت رزگاربكه‌یت له لێكه‌وته خراپه‌كانی توڕه‌یی، ئه‌و شێوه دروسته‌ش چه‌ند رێگایه‌كی هه‌یه، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیش ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵچوونه‌كه ئاڕاسته‌ی بگۆڕدرێت له توڕه‌ییه‌وه بۆ چالاكییه‌كی هزری تر. له‌باره‌ی ده‌ربڕینی توڕه‌یی به شێوازێكی دروست، د.جه‌عفه‌ر عومه‌ر پزیشكی ده‌روونی بۆ سایتی خاك روونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت: بۆ ده‌ربڕینی توڕه‌یی چه‌ند نموونه‌یه‌كی یارمه‌تیده‌رو سه‌لامه‌ت هه‌یه، له‌وانه‌ش: قسه‌بكه له‌باره‌ی توڕه‌ییه‌كه‌ته‌وه هه‌وڵبده باسی توڕه‌ییه‌كه‌ت بكه‌یت و خۆت خاڵی بكه‌یته‌وه، باسی بكه بۆچی توڕه‌یت و له‌سه‌ر چی توڕه‌یت، توڕه‌ییه‌كه‌ت له ناخت‌دا مه‌هێڵه‌ره‌وه یان ته‌نها له ده‌روونی خۆتدا توڕه‌مه‌به، كه‌واته له‌باره‌ی توڕه‌ییه‌كه‌ته‌وه بدوێ. توڕه‌ییه‌كانت بنووسه‌وه (نوسینی گۆڤاری) ده‌توانیت ئه‌و توڕه‌ییانه‌ی هه‌ته بیاننووسیته‌وه، یان ئه‌وه بنووسیته‌وه كه له چی توڕه‌یت و بۆچی توڕه‌یت، لێره‌وه خۆت خاڵیده‌كه‌یته‌وه‌و له توڕه‌یی و زیانه‌كانی رزگارت ده‌بێت. ئه‌مه‌ش بۆ كه‌سانێك باشه كه ناتوانن توڕه‌ییه‌كانیان به وته ده‌رببڕن و ده‌توانن به سانایی بینوسێته‌وه. په‌ناببه به‌ر وێنه‌كێشان له‌ڕێگه‌ی ئه‌مكاره هونه‌رییه‌وه ده‌توانیت خۆت بگونجێنیت له‌گه‌ڵ توڕه‌ییه‌كه‌ت و به وێنه‌یه‌ك توڕه‌بوونه‌كه‌ت ده‌رببڕیت و ئارامبیته‌وه. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure