به شێوه‌یه‌كی گشتی له مانگی ره‌مه‌زاندا خه‌و كه‌مده‌بێته‌وه كه ئه‌وه‌ش هۆكاره بۆ ده‌ركه‌وتنی ئاوسان و ره‌شبوونه‌وه‌ی ژێر چاو، هه‌ربۆیه پێویستت به چاودێرییه‌كی تایبه‌تی ئه‌و كێشانه هه‌یه. لێره‌دا به چه‌ند ماسكێكت ئاشنا ده‌كه‌ین بۆ پاراستنی چاوت له هه‌ڵئاوسان له مانگی رهمهزانداو هه‌روه‌ها له كاته‌كانی تریشدا: 1- ئاوی سارد: خاولیه‌ك به ئاوی سارد تهڕبكهو بیخه‌ره سه‌ر چاوت، ماوه‌ی یه‌ك خولهك له‌سه‌ر چاوت دایبن، دوای چه‌ند جارێك به‌رده‌وامبوون ئاوساویهكه نامێنێت. 2- ئاوی گوڵ یان گوڵاو: به مادده‌یه‌كی جوانكاری گرنگ داده‌نرێت كه له هه‌موو ماڵێكیشدا هه‌یه، ئاوی گوڵه‌كه بخه‌ره به‌فرگر تا سارد ده‌بێت و پاشان پارچه‌یه‌ك لۆكه بخه‌ره نێو گوڵاوه‌كه و بۆ ماوه‌ی خوله‌كێك بیخه‌ره سه‌ر چاوت. 3- پارچه سه‌هۆڵ: سووده‌كانی پارچه سه‌هۆڵ بۆ نه‌هێشتنی هیلاكی و ئاوسانی چاو ئاشكرایه، بۆیه پارچه‌یه‌ك سه‌هۆڵ بخه‌ره سه‌ر چاوت و ماوه‌ی خوله‌كێك بیهێنه به‌سه‌ر چاوتدا. 4- خه‌یار: چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی چاو ده‌كات كه ده‌بێته هۆی ئاوسانی چاو، پارچه‌یه‌ك خه‌یار له‌سه‌ر چاوت دابنێ هه‌ست به جیاوازییه‌كی زۆر ده‌كه‌یت. 5- به‌یبوون: یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی ئارامبوونه‌وه‌ی مێشك و چاو، به‌یبوون بخه‌ره نێو پارچه خامێك و بیخه‌ره نێو ئاوی گه‌رم، ماوه‌ی 5 خولهك به‌جێیبهێڵه تێیدا، پاشان ده‌ریبهێنه‌و بیخه‌ره سه‌ر چاوت. خاك - سیڤا ئازاد س: لیالینا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure