پزیشكان پێشنیاری خواردنی مۆز ده‌كه‌ن بۆ چه‌ندین جۆر نه‌خۆشی جیاواز، به‌هۆی ئه‌و سووده ته‌ندروستیانه‌ی به له‌شی مرۆڤی ده‌گه‌یه‌نێت. پێكهاته‌ی مۆز ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامینات و ریشاڵ و هه‌روه‌ها رێژه‌یه‌كی پۆتاسیۆمی تێدایه. مۆزی ره‌ش: نه‌ریتێكی هه‌ڵه له‌نێو خه‌ڵكدا باوه، كه باوه‌ڕیان وایه ره‌شبوونه‌وه‌ی مۆز واته "خراپبوونی" و چیتر به كه‌ڵكی خواردن نه‌ماوه‌و پێویسته فڕێ بدرێت، به‌ڵام له‌ڕاستیدا لێكۆڵینه‌وه‌كان پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه. لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه‌شیان سه‌لماندووه كه ئه‌و په‌ڵه ره‌شانه ئاماژه‌یه به‌ته‌واو پێگه‌یشتنی مۆزه‌كه، تا زیاتر بمێنێته‌وه رێژه‌ی مادده‌یه‌ك تێیدا زیاد ده‌كات به هێمای TNF ناوده‌برێت. ئه‌م مادده‌یه له زمانی ئینگلیزی‌دا ئاماژه‌یه به Tumor Fecrosis Factorواته "هۆی له‌ناوبردنی گرێ" به‌مانای مادده‌یه‌كه دژه شێرپه‌نجه‌یه‌و خانه‌ی ناسروشتی له له‌شدا پێكده‌هێنێت بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان. له پوخته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا گه‌یشتوون به‌وه‌ی خواردنی "مۆزی ره‌شه‌وه‌بوو" و به‌ده‌ستهێنانی رێژه‌یه‌كی باش له مادده‌ی TNF ده‌توانێت روبه‌ڕووی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان ببێته‌وه‌و گه‌شه‌سه‌ندن و زۆربوونیان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بوه‌ستێنێت. خاك – سیڤا ئازاد س: العربیه
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure