24/5/2018 11:20 AM

(کێیە خۆشەویستم)ی جیهان ئیبراهیم بڵاودەکرێتەوە

وابڕیارە بەم زوانە ڤیدیۆ کلیپێکی نوێی هونەرمەند جیهان ئیبراهیم خەیات، بەناوی (کێیە خۆشەویستم) بڵاوبکرێتەوە

لەوبارەیەوە دەرهێنەر شادمان محەمەد، بە سایتی خاك-ی ڕاگەیاند " ڤیدی کلیپی (کێیە خۆشەویستم) بەرهەمی تەلەفزیۆنی خاك-ەو ئێستا لە قۆناغی مۆنتاژ کردندایە و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاوبکرێتەوە".

وتیشی "کلیپەکە لەناو شاری سلێمانی وێنە گیراوەو  دوو ئەکتەری کچ و کوڕ کاری نواندنیا بۆ کردووە".

بەرهەمی (کێیە خۆشەویستم) تێکستی بەکر حەبیبەو ئاوازی هونەرمەند خۆیەتی، کاری مۆزیکی لەلایەن توانا فەرج، سۆڵۆی کەمان ئالان کامیل ، ئارا ئەحمەد تۆمارکردن ومیکس وماسترینگی دەنگی بۆکردووە، هاوکات کاری دەرهێنانی لەلایەن شادمان محەمەد ، کامێرا سیروان کەریم ، مۆنتاژ هەرێم و نوری و ماکیاژ ڕێژین لوقمانەوە بۆ ئەنجام دراوە .

خاك









زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved