24/5/2018 03:03 PM

دارخورمای ئاڵتوونیی بۆ ژاپۆنییەکان بوو

دوای چەند رۆژێک لەبەردەوامبوون و نمایشکردنی فیلمەکان، لەمەراسیمێکدا خولی 71 مینی فێستیڤاڵی فیلمی کان بەدابەشکردنی خەڵاتەکان کۆتایی پێهات.
فیلمی (شوبلیفتەرز) کە فیلمێکی ژاپۆنی بوو لەدەرهێنانی هارۆکازۆ کۆری بوو خه‌ڵاتی چڵه‌دارخورمای ئاڵتوونیی ئەم خولەی فێستیڤاڵی بەدەستهێناو دووەم خەڵاتی دیاری فێستیڤاڵەکە بەخشرایە فیلمی (بلاك كلانز مان) کە لەدەرهێنانی (سبایک لی) بوو. هەروەها فیلمی (کەفر ناحووم) کە لەدەرهێنانی نادین لەبی لوبنانی بوو خەڵاتی تایبەتی لیژنه‌ی داوەرانی فێستیڤاڵی کانی پێبەخشرا. هەروەها دەرهێنەری پۆڵەندی (پاوڵ پاولیکۆنسکی) خەڵاتی باشترین دەرهێنەری پێبەخشرا بۆ فیلمی (کۆلد وور)، هەروەها خەڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری ژن بەخشرایە (سامال یسلمۆفا) بۆ فیلمی (ئیکا). خەڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری پیاو-یش بەخشرایە ئەکتەری ئیتالی (مارسیلۆ فۆنتی). هەروەها دەرهێنەری ئێرانی جه‌عفه‌ر په‌ناهی-یش بەهاوبەشی خەڵاتی باشترین سیناریۆی پێبەخشرا.

خاك- ئاژانسەكان







زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved