دوکتۆر حوسێن موحەممەد عەزیز له مێژووی کۆنی کۆمه‌ڵی مرۆ و پێش زایین، چه‌ندین شارستانیی گه‌وره‌ی جیاجیای به‌نێوبانگ، له نێوچه جیاوازه‌کانی جیهاندا هه‌بوون. سێ شارستانیی وه‌ک (هیندستان، چین و کۆریی) نه‌بێ، تا ئه‌وڕۆ ماون، ئه‌وانی دیکه دیارنه‌ماون. لێره‌دا به‌پێیسه‌رده‌مه مێژوویه‌کانیان، هێندێکیان لێ په‌نجه‌ژمێرده‌که‌م. شارستانیی سۆمه‌ر (5300-2000) شارستانیی دۆڵی سند و نیمچه‌کیشوه‌ری هیندستان (35000) شارستانیی فیرعه‌ونه‌کانی میسر (3200-343) شارستانیی عیلام یا ئێرانی ئه‌وڕۆ ( 2700 – 539) شارستانیی که‌نعانییه‌کانی سووریا (2350 پ. ز. – 100ز.) شارستانیی چین (2200) شارستانیی ئهغریقیی گرێکیی (2000 – 1466) شارستانیی کۆریی (900) شارستانیی ئهتروسکان و ڕۆمای کۆن ( 900 پ. ز. – 5000 ز.) شارستانیی فارسیی (650پ. ز.– 500 ز.) شارستانیی نۆرت شیکۆ (3000-1600) شارستانیی ئهولهمیی (1200-450) لێره‌دا ده‌بینین، زاناکان باسی شارستانیی میدیا (ماد)یان نه‌کردووه. به‌ڵام له ڕاستیدا، ئیمپراتۆریای (ماد)، ساڵی (700) پ. ز. دامه‌زراوه و ساڵی (550) پ. ز. ڕوخاوه، واته ماوه‌ی (150) ساڵ ماوه‌ته‌وه و شا ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی فه‌رمانڕه‌واییانکردووه. هه‌ڵبه‌ته ماده‌کانیش له ئه‌و ماوه کورته‌دا، خاوه‌نی شارستانیی تایبه‌تی خۆیان بوون، تیره و هۆزه‌کانی ماد، له سایه‌یدا ژیاون و حه‌واونه‌ته‌وه. به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی ماده‌کان، له ئه‌و دابه‌شکردنه‌ی سه‌ره‌وه‌دا، له نێوان هه‌ردوو شارستانیی (عیلام یا ئێرانی ئه‌وڕۆ 2700 – 539) و (فارسیی650 پ. ز.– 500 ز.)، به‌ژێر لێوه‌وه کرواوه و له‌گه‌ڵ مێژووی شارستانیی فارسه‌کاندا تێکه‌ڵکراوه. چونکه مێژووی ئیمپراتۆریای ماد (700-550)، له مێژووی نه‌مانی (عیلام 539) و له مێژووی دامه‌زراندن و نه‌مانی شارستانیی (فارسیی)ه‌وه، نزیکه‌ی له یه‌ک سه‌رده‌مدا بوون! هێندەی پێوەندی بە باسی زمان و زمانەوینیشەوە هەبێ، گومانی تێدا نییە، هەر یەکێ لە پیکهاتە نەتەوەییەکانی ئەو شارستانییە جیاوازانەی مێژووی جیهان، بە چەن زمانێکی تایبەتی پەیڤیون و نووسیویانە. کەواتە سەرەتا با بزانین،زمان چۆن په‌یدابووه؟ پێناسە و بایەخی زمانیش چییە؟!!
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure