26/5/2018 10:23 AM

ئەمشەو یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ ئەنجام دەدرێت

بریارەئەمشەو كاتژمێر 9:45 خولەك بەكاتی كوردستان لە یاریگای ئۆڵمپی شاری كیف یاری كۆتایی ئەم وەرزە ئەنجام بدرێت.

یارییەكە لە  نێوان یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و لیڤەرپوڵی ئینگلیزی دەبێت. 

یانەی ریاڵ مەدرید ئەوەبۆ ساڵی سێیەمە لە سەر یەك دەگاتە ئەوقۆناغەو لە دووساڵی رابردوو توانیویەتی نازناوەكە بەدەست بهێنێت بۆیە زەیدانی راهێنەری هەموو یاریزانەكانی بۆ یارییەكە بانگهێشت كردووەو هیچ یاریزانێكی دور نەخستوەتەوە .

یۆگن كلوبی راهێنەری لیڤەرپوڵ بەهەمان شێوە چەندین جارگەیشتووەتە یاری كۆتایی چامپیۆنزلیك بەڵام نەیتوانی وە نازناوەكە بەدەست بهێنێت بەڵام لەگەڵ یانەی جیاواز لە لیڤەرپوڵ بۆیە ئەمشەو دەیەوێت لەگەڵ یانەكەی ئینگلتەرا ئەونازناوە بەدەست بهێنێت.

زەیدانی راهێنەری مەدرید راگەیاندكارانی لە مەشقی یانەكەی دورخستوەتەوە لە پێناو ئاشكرا نەبونی پێكهاتەی سەرەكی یارییەكەو یۆگن كلوبیش دەڵێت پشت بە رۆحیەتی یاریزانەكانم دەبەستم بۆ بەدەست هێنانی ناز ناوەكە .
پێكهاتەی هەردوویانە بۆ یارییەكەی ئەمشەو :





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved