دایكان و باوكان سه‌ره‌تا پێویسته ده‌ستنیشانی ئه‌وه بكه‌ن كه هۆكاره‌كه چییه منداڵه‌كانیان له قسه‌كردن دواكه‌وتوون، پاشان ئه‌گه‌ر هۆكاره‌كه چاره‌سه‌ری هه‌بوو ئه‌وه چاره‌سه‌ری ده‌كرێت یان ده‌توانرێت به‌هۆی ئه‌م ڕێنماییانه‌وه ڕێگری له دواكه‌وتنی قسه‌ی منداڵان بكرێت. د.جه‌عفه‌ر عومه‌ر پزیشكی ده‌روونی بۆ ساتی خاك وتی: ئه‌م رێنماییانه بۆ سه‌رجه‌م هۆكاره‌كان به‌سوودن به‌تایبه‌ت ئه‌وجۆره‌ی به‌هۆی هه‌ڵه‌ی په‌روه‌رده‌ییه‌وه رووده‌دات. 1- كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆن و ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان. 2- پێویسته منداڵ ته‌نها به‌یه‌ك زمان یان یه‌ك له‌هجه قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت. 3- ده‌بێت دایك و باوك و منداڵانی تری خێزانه‌كه به‌رده‌وام قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامبده‌ن به یاریكردن یان بۆ كاری رۆژانه، ئه‌مه‌ش له‌جیاتی سه‌یركردنی تیڤی زۆر سوودبه‌خش ده‌بێت. 4- فێركردنی وشه‌كان له‌لایه‌ن دایك و باوكه‌وه، واته ڕۆژانه منداڵه‌كه فێربكرێت كه وشه‌كان بڵێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌شێكه له بنه‌مای چاره‌سه‌ری دره‌نگ قسه‌كردن. 5- یاریكردن و تێكه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ منداڵانی تر، بۆ نموونه چوونه باخچه‌ی ساوایان. 6- هاندانی منداڵ له‌سه‌ر قسه‌كردن و هاوكاریكردنی به‌وه‌ی وشه‌كان بڵێت كاتێك ده‌یه‌وێت به ئاماژه شتیكی بۆ بكه‌ین. 7- ده‌بێت له‌سه‌رخۆو به‌هێواشی ئه‌و كارانه ئه‌نجامبده‌ین و په‌له‌په‌ل نه‌كه‌ین. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure