26/5/2018 11:40 AM

ئه‌و هۆكارانه‌ی واده‌كات ڕۆژانه‌ ماست بخۆیت له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا

ماست، یه‌كێكه‌ له‌و خۆراكانه‌ی كه‌ پزیشكه‌ پسپۆڕه‌كان كۆكن له‌سه‌ر سووده‌ ته‌ندروستییه‌كانی و به‌ یه‌كێك له‌ باشترین خوادنه‌كان داده‌نرێت له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا به‌ تایبه‌ت بۆ ژه‌می پارشێو.

له‌باره‌ی گرنگترین سووده‌ ته‌ندروستییه‌كانی ماست، د.كامه‌ران ڕه‌سوڵ پسپۆڕی زانستی زۆراك به‌ خاكی ڕاگه‌یاند: له‌به‌ر ئه‌م سوودانه‌ پێویسته‌ ماست به‌تایبه‌ت له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا بخورێت.

1- سه‌رچاوه‌یه‌كی باشه‌ بۆ پڕۆتین، هه‌ستی برسێتی كه‌مده‌كاته‌وه‌ له‌كاتی به‌ڕۆژوبووندا.
2- بڕێكی باش له‌ ڤیتامینه‌كانی تێدایه‌ وه‌ك ڤیتامینB2 و D له‌گه‌ڵ كانزاكانی وه‌ك كالسێوم و پۆتاسێوم و مه‌گنسیۆم.
3- ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ مادده‌ی پڕۆباتیكه‌كان، كه‌ بریتییه‌ له‌ به‌كتریا سوودبه‌خشه‌كان به‌ له‌ش كه‌ كاری كۆئه‌ندامی هه‌رس ڕێكده‌خات و پاش سكچوون یان وه‌رگرتنی ئه‌نتی بایۆتیكه‌كان ژماره‌ی به‌كتریا سوودبه‌خشه‌كان كه‌مده‌كات و له‌ناوده‌چن.
4- بۆ خۆپاراستن له‌ نه‌رمبوونه‌وه‌ی ئێسك و كلۆربوونی ددان.
5- كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن.
6- ماستی بێ چه‌وری یارمه‌تی دابه‌زینی كۆلیسترۆڵی خراپ و فشاری خوێن ده‌دات.
7- ماستی بێ چه‌وری ڕێگری ده‌كات له‌ زیادبوونی كێش و قه‌ڵه‌وی ورگ و یارمه‌تی دابه‌زینی كێش ده‌دات.
8- به‌هێزكردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش له‌گه‌ڵ ئاسانكردنی هه‌ڵمژینی هه‌ندێك ڤیتامین و كانزاكان له‌ ڕیخۆڵه‌دا.
9- ماستی بێ چه‌وری خۆراكێكی باشه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی حه‌ساسیه‌تیان به‌ شیر هه‌یه‌ یان ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌هیجی كۆڵۆنیان هه‌یه‌.
10- یه‌كێكه‌ له‌ باشترین خواردنه‌كان بۆ ئافره‌تی دووگیانی به‌ڕۆژوو به‌مه‌رجێك ماسته‌كه‌ له‌ شیری بێ چه‌وری یان كه‌م چه‌وری بێت.
11- یارمه‌تی ڕێككردنه‌وه‌ی خه‌و ده‌دات.
12- یارمه‌تی چاكبوونه‌وه‌ی قورحه‌و هه‌وكردنی گه‌ده‌و دوانزه‌گرێ ده‌دات به‌ مه‌رجێك ماسته‌كه‌ له‌ شیری بێ چه‌وری یان كه‌م چه‌وری بێت.


خاك – تانیا ئاواره‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved