ئه‌كته‌ری ناوازه‌ی هۆڵیود ریچارد گیر پاش 30 ساڵ گه‌ڕایه‌وه نێو دراما، بۆ كارێكی نوێ كه له به‌رهه‌مهێنانی bbc یه. ئه‌ستێره‌كه‌ی هۆڵیود زنجیره درامای داهاتوو "mother father son" رۆڵی بزنسمانێكی ده‌ستڕۆیشتوو ده‌بینێت له‌نێو ناوه‌ندی راگه‌یاندن، دراماكه له كه‌ناڵی "bbc two" نمایش ده‌كرێت و له 8 زنجیره پێكهاتووه‌و له به‌رهه‌مهێنانی ستۆدیۆكانی bbcیه له له‌نده‌ن. گیر خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه‌و وتی: زۆر خۆشحاڵم به رێككه‌وتنم له‌گه‌ڵ bbc له‌م پرۆژه‌یه‌دا كه چه‌ندین ئه‌كته‌ری باش و به‌هره‌داری تێدایه، كه ناوبانگێكی زۆریان هه‌یه له ئێستادا. به‌مه‌ش ریچارد گی‌یر ده‌چێته ریزی ئه‌و ئه‌كته‌رانه‌ی هۆڵیود كه له جیهانی سینه‌ماوه چوونه نێو جیهانی تیڤی وه‌ك نیكۆڵ كیدمان و كه‌یت ویزه‌رسۆن. خاك - سیڤا ئازاد س: روسیا توده‌ی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure