26/5/2018 11:54 AM

خواردنی هێلكه‌ نه‌خۆشی دڵ كه‌مده‌كاته‌وه‌

توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی پزیشكی ده‌ریخستووه‌، رۆژانه‌ خواردنی هێلكه‌یه‌ك ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و بۆرییه‌كانی خوێن كه‌مده‌كاته‌وه‌.

توێژینه‌وه‌كه‌ له‌لایه‌ن زانكۆی پێكینگ له‌ چین ئه‌نجامدراوه‌، له‌سه‌ر 416,213 كه‌سی پێگه‌یشتوو، ئه‌نجامه‌كه‌شی له‌ جۆرناڵی زانستی  (Heart)بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

وه‌ك توێژینه‌وه‌كه‌ ده‌ریخستووه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی رۆژانه‌ هێلكه‌ ده‌خۆن، كه‌متر له‌ كه‌سانی تر به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و بۆرییه‌كانی خوێن ده‌مرن.

له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا بۆ ماوه‌ی نۆ ساڵ به‌دواداچوون بۆ به‌شداران كراو له‌ ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت ئه‌وانه‌ی رۆژانه‌ هێلكه‌ ده‌خۆن به‌ڕاده‌ی 26٪ ئه‌گه‌ری توشبوونیان كه‌متربوو به‌ جه‌ڵته‌ی خوێنپژانی مێشك، به‌ڕاده‌ی 28٪یش ئه‌گه‌ری كه‌متر بوو به‌ جه‌ڵته‌ی مێشك بمرن و 18٪شیان ئه‌گه‌ری كه‌متر بوو به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و بۆرییه‌كانی خوێن بمرن.

ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌فتانه‌ پێنج هێلكه‌یان ده‌خوارد ئه‌گه‌ری توشبوونیان به‌ جه‌ڵته‌ی دڵ به‌ڕاده‌ی 12٪ كه‌متر بوو له‌وانه‌ی هه‌فتانه‌ ته‌نها 2 هێلكه‌ یان كه‌متریان ده‌خوارد.

خاك - سیڤا ئازاد
س: وكالات




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved