ئاریانا گرانده گۆرانیبێژێكی ئه‌مریكی ته‌مه‌ن 24 ساڵانه، له شاری فلۆریدا له‌دایكبووه‌و یه‌كه‌مجار ساڵی 2008 به شێوه‌ی پرۆفیشناڵ كاری هونه‌ری خۆی ده‌ستپێكردو هه‌ر له‌و ساڵه‌شدا توانی خه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی تیئاتری گه‌نجانی ده‌سته‌به‌ر بكات. دوای ئه‌و سه‌ركه‌وتنه، ئاریانا له شۆی ته‌له‌فزیۆنی سه‌ركه‌وتوو و له رۆڵی "كه‌ت واڵنتاین" دا له شاشه‌كاندا ده‌ركه‌وت. به‌پێی ئاماره‌كان ئپیزۆدی یه‌كه‌می ئه‌و شۆیه زیاتر له 6 ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه‌و له ساڵی 2013 دا كوتایی پێهاتووه. ئاریانا جارێكی‌تر له سپین ئافی ئه‌م شۆیه‌دا له‌ژێر ناوی "سام و كه‌ت" رۆڵی گێڕا‌و ئه‌مه‌شیان له‌لایه‌ن مێردمنداڵێكه‌وه پێشوازی لێكراو دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی 35 ئپیزۆد له ساڵی 2014 دا كۆتایی هات. ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م سپین ئافه، گرانده پێینابووه دونیای مۆسیقاوه. ئاریانا گرانده ساڵی 2011 یه‌كه‌م ئاهه‌نگی خۆی به ناوی "دڵه‌كانتان ئاماده‌كه‌ن" گه‌یانده بازاڕ‌و ئه‌گه‌رچی پێشوازییه‌كی ئه‌وتۆی لێنه‌كرا به‌ڵام دووه‌م ئاهه‌نگی ئه‌و به ناوی "رێگه" پله‌ی سێهه‌می بیلبۆردی مۆسیقای وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی به‌ده‌ستهێنا. ئاریانا گرانده ساڵی 2012 به بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆرانی "گرفت" كه ئیگی ئازالیاش رۆڵی تێدا بینی. ئه‌م گۆرانییه‌ش له‌ناو ئه‌لبومی "هه‌موو شتێكی من"دا بوو كه ئه‌و ئه‌لبومه ساڵی 2014 بڵاوبوه‌وه، گه‌یشته لوتكه‌ی خۆشترین گۆرانییه‌كانی به‌ریتانیا. هه‌روه‌ها هه‌مان ساڵ گۆرانی "به‌نگ به‌نگ" كه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ نیكی میناژو جێسی جی تۆماری كردبوو، وه‌ك پڕفرۆش‌ترین گۆرانی ساڵی به‌ریتانیا دیاریكرا. دوای ئه‌و ناوبانگانه‌ی به‌ده‌ستی هێنا، ده‌ستبه‌جێ گرانده له ژماره‌یه‌ك پرۆگرامی ته‌له‌فزیۆنیدا وه‌ك "شه‌ممه شه‌وانی زیندوو" و هه‌روه‌ها "RuPaul's Drag Race" ده‌ركه‌وت و له زنجیره‌ی "پیاوی بنه‌ماڵه"شدا به ده‌نگ رۆڵی هه‌بوو. هه‌روه‌ها ئه‌لبومی "ژنی مه‌ترسیدار"ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده گه‌نجه له سه‌ره‌وه‌ی خشته‌ی فرۆشی گۆرانییه‌كان له به‌ریتانیا راوه‌ستابوو. بۆیه بڕیاریدا كۆنسێرت له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان ئه‌نجامبدات و گۆرانییه‌كانی ئه‌م ئه‌لبومه‌ی بڵێت. خاك – س: independent
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure