27/5/2018 10:09 AM

ریاڵ مەدرید بۆ سێیەم ساڵ لەسەر یەك بووە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ

لە یاری كۆتایی ئەم وەرزی یانە پاڵەوانەكانی ئەروپاو لە یاریگای ئۆڵەمپیكۆ سكای لە شاری كیف یارییەكە ئەنجام درا بە ئامادەبونی زیاتر لە 61 هەزار هاندەر.


گێمی یەكەمی یارییەكە بە بێ گۆڵ كۆتایی هات و لەگەڵ دەست پێكردنی گۆڵی دووەم كەریم بەنزیمە لە ریاڵ توانی یەكەم گۆڵی یارییەكە لە خولەكی 51 دا تۆمار بكات.


ئەوەندەی پێنەچوو مانی لە لیڤەرپوڵ دوای چوار خولەك ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە .


تەنها كەمتر لە دەخولەكی تر یانەی مەدرید بە لێهاتووی گاریس بێل َ توانی گۆڵی دووەم بە شێوازێی جوان تۆماربكات لە خولەكی 64 دا و پاشان بێڵ لە خولەكی 83 بە لێدانێكی بە هێز توانی جارێكی تر لیڤەرپوڵ بە تەواوی بێ هیوا بكات و مێژوویەكی گەورە بنوسێتەوە بۆ یانەكەی.


بەو بردنەوەیەش ریاڵ مەدرید بە 13 نازناوی پێشەنگی نازناوی خولەكی گرتووەو بۆ سێیەم ساڵ لەسەریەك توانی ئەونازناوە بەدەست بهێینَت كە پێشتر هیچ یانەو راهێنەرێك نەیتوانیوە ئەوكارە ئەنجام بدات.











زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved