به‌رپرسانی ناسا رایانگه‌یاندووه كه ئاسمانه‌وانی ئه‌مریكی "ئالان بێن" رۆژی شه‌ممه له ته‌مه‌نی 86 ساڵیدا له هیوستن كۆچی دوایی كرد. بین، چواره‌م كه‌س بوو له ساڵی 1969 به‌ئه‌ركی ئه‌پۆلۆ 12 گه‌یشته سه‌ر مانگ و به‌سه‌ریدا رۆیشت، هه‌روه‌ها له ساڵی 1973یشدا له وێستگه‌ی بۆشایی ئاسمانی له سكای لاب رابه‌رایه‌تی تمێكی كرد. جیم بریدنستین به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی فڕۆكه‌وانی و بۆشایی ئاسمان له ناسا، له به‌یانێكدا رایگه‌یاندبوو: "ئالان بێن" كه رۆژێك له‌ڕۆژان وتبووی "ژیانێكی گه‌وره‌و ناوازه ژیاوه له‌سه‌ر زه‌وی"، جێی دڵخۆشییه ئه‌و هه‌سته‌مان بیردێته‌وه له‌كاتێكدا بۆی ده‌گرین. خاك - سیڤا ئازاد س: سكای نیوز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure