كه‌سێك له مۆسكۆ له گه‌له‌ری "تریتیاكۆف" هێرشی كردووه‌ته سه‌ر تابلۆی "ئیڤانی سامناك و ئیڤانی كوڕی" كه له‌لایه‌ن وێنه‌كێشی رووسی ئیلیان ریبین كێشراوه، هۆكاری ئه‌و هه‌ڵوێسته‌شی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆر ڤۆدگای خواردووه‌ته‌وه. به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس، تێكده‌ره‌كه چووه‌ته نیوه‌ی گه‌له‌ریه‌كه بۆ ته‌ماشاكردنی تابلۆكان و دواتر چووه‌ته نێو قاوه‌خانه‌ی گه‌له‌ریه‌كه‌و 100 گرام ڤۆدگای خواردووه‌ته‌وه، كه ئه‌وه‌ش رێژه‌یه‌كی زۆر بووه‌و پێی رانه‌هاتووه، پاشان رووداوه‌كه روویداوه. لێكۆڵینه‌وه له‌م رووداوه به‌رده‌وامه‌و به‌ڕێوه‌به‌ران و فه‌رمانبه‌رانی پێشانگا حكومیه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه، گفتوگۆی ئه‌وه‌ش كراوه بۆچی شوشه‌یه‌كی تۆكمه‌و روونی نه‌بڕ بۆ تابلۆكان ده‌سته‌به‌ر نه‌كراوه، تا له‌م رووداوه تێكده‌ریانه بپارێزرێت. ئه‌م هێرشه‌ی شه‌وی هه‌ینی زیانی به تابلۆی "ئیڤان" گه‌یاند كه له ساڵی 1883- 1885 كێشراوه، سێ پارچه‌ی به‌شی ناوه‌ڕاستی تابلۆكه زیانی پێگه‌شتووه‌و تابلۆكه‌ش براوه بۆ وه‌رشه‌ی تایبه‌ت به چاككردنه‌وه‌ی تابلۆی هونه‌ری. خاك – سیڤا ئازاد س: روسیا توده‌ی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure