بۆنی ناخۆشی ده‌م به قورسترین كێشه‌كان داده‌نرێت له ره‌مه‌زاندا، كه هه‌ندێكجار رۆژوه‌وان توشی شه‌رمه‌زاری ده‌كات، به‌ڵام چه‌ندین رێگه هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردن و نه‌هێشتنی ئه‌م كێشه‌یه. چه‌ند هۆكارێك ده‌بنه هۆی ده‌ركه‌وتنی ئه‌م كێشه‌یه، گرنگترینیان وشكبوونه‌وه‌ی زۆری ده‌م به‌هۆی رۆژوو، رژێنه‌كانی نێو گه‌ده بێ ئه‌وه‌ی شتێك هه‌بێت هه‌رسی بكات، سوتانی چه‌ورییه كۆكراوه‌كانی له‌ش بۆ وه‌رگرتنی وزه كه ده‌بێته هۆی دروستبوونی ته‌نی كیتۆنی بۆنی ناخۆش، جگه له‌مانه‌ش گرنگی نه‌دان به پاكوخاوێنی ده‌موددان. بۆیه پێویسته رۆژوه‌وان ئه‌م رێنماییانه جێبه‌جێ بكه‌ن: 1- خۆلادان له شیرینیه‌كان، چونكه شه‌كر به خۆراكێكی زۆرباشی ئه‌و به‌كتریایانه داده‌نرێت كه رۆڵێكی گه‌وره‌یان له ده‌ركه‌وتنی بۆنی ناخۆشی ده‌م هه‌یه. هه‌روه‌ها دووركه‌وتنه‌وه له‌و خواردنانه‌ی بۆنی ده‌م چالاك ده‌كه‌ن، وه‌ك پیازو سیر‌و به‌هارات. 2- خواردنه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆری ئاو له‌ماوه‌ی به‌ربانگ تا پارشێو، دووركه‌وتنه‌وه له جگه‌ره‌كێشان له‌دوای ژه‌مه‌كان یان كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌پێی پێویست، هه‌روه‌ها نابێت زیاده‌ڕه‌وه‌ی بكرێت له خواردنه‌وه‌ی قاوه، چونكه بۆنێكی به‌هێزی هه‌یه‌و بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ده‌مێنێته‌وه، به‌مه‌ش بۆنێكی ناخۆشی له‌ده‌مدا دروست ده‌كات. 3- به‌شكردنی ژه‌مه‌كان بۆ به‌شی بچوك بچوك بۆ دووركه‌وتنه‌وه له كێشه‌ی هه‌رس و ئاوسانی ریخۆڵه‌و غازات، كه ئه‌مانه‌ش هۆكاری زیادبوونی بۆنی ده‌من. 4- خواردنی مه‌عده‌نوسی ته‌ڕ كه به خاوێنه‌كه‌ره‌وه‌یه‌كی سروشتی داده‌نرێت و یارمه‌تی نه‌هێشتنی بۆنی ناخۆشی ده‌م ده‌دات، هه‌روه‌ها خواردنه ترشه‌مه‌نیه‌كانی وه‌ك پرته‌قاڵ و لیمۆ كه غوده‌كان هانده‌دات و یارمه‌تیده‌رن له نه‌هێشتنی خانه مردووه‌كانی ده‌م و پارچه‌ی خواردنی كه‌ڵه‌كه بوو تێیدا. 5- به‌كارهێنانی خاوێنكه‌ره‌وه‌ی ددان و هه‌روه‌ها ده‌رمانی پاككردنه‌وه‌ی ده‌م كه بۆنێكی خۆش و پاك به ده‌م ده‌به‌خشێت. خاك – سیڤا ئازاد س: وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure