چاودێرانی گڕكانه‌كان له هاوای رایانگه‌یاندووه، رۆژی 26-5-2018 زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه له گركانی كیلاویا روویداوه‌و بووه‌ته هۆی فڕێدانی خۆڵه‌مێش و خۆڵی گڕكانی به به‌رزی 11 هه‌زار پێ، واته "سێ هه‌زارو 353 مه‌تر"، كه ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی لم و خۆڵه‌مێشی زۆر به‌سه‌ر زه‌وی دانیشتوانی باشوری رۆژئاوای دوورگه‌كه. ئه‌و زنجیره ته‌قینه‌وه به نوێترین بڵاوبوونه‌وه‌ی خۆڵه‌مێش داده‌نرێت به‌سه‌ر كیلاویادا له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی چواره‌می ته‌قینه‌وه‌ی گڕكانه‌كان، شاره‌زایانی بواری جیۆلۆجیش ته‌قینه‌وه‌ی گڕكانی كیلاویا به گه‌وره‌ترین سووڕی ته‌قینه‌وه‌ی گڕكانی داده‌نێن له ماوه‌ی 100 ساڵی رابردوودا. له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا ژماره‌ی ئه‌و ماڵ و بینایانه‌ی ئاگری گڕكان وێرانی كردبوون له‌سه‌ر دوورگه‌كه له 50 ماڵه‌وه گه‌یشته 82 ماڵ له‌پاش نوێبوونه‌وه‌ی زۆربوونی ئاگری گڕكانه‌كان له لیلانی ئه‌ستیس. خاك - سیڤا ئازاد س: سكای نیوز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure