ئه‌گه‌رچی بڕیاربوو كوردستانی نوێ چه‌ند چالاكییه‌ك له یادی 120 ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری رێكبخات، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق چالاكییه‌كانی دواخست بۆ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان. ده‌ستپێكی وه‌رزه‌كه به مه‌راسیمی ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كۆبه‌ندی ژماره‌كانی گۆڤاری چریكه‌ی كوردستان- به‌رگی سێیه‌م، كه له‌لایه‌ن نه‌وزاد عه‌لی ئه‌حمه‌د -ه‌وه ئاماده‌كراوه‌و له مه‌راسیمه‌كه‌دا دابه‌شده‌كرێت ده‌بێت. له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی ئه‌م به‌رگه‌وه، سه‌رنووسه‌ر له‌جیاتی ماڵباتی كوردستانی نوێ ده‌ڵێت: ناوه‌ڕۆكی ئه‌م جمكه ژماره‌یه‌ش وه‌ك ژماره‌كانی تر ده‌وڵه‌مه‌نده به بابه‌تی مێژوو، زمانه‌وانی، رۆشنبیری، ئه‌ده‌ب و رۆژنامه‌گه‌ری، وه‌ك له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی پێدراوه، گۆڤاری چریكه‌ی كوردستان ده‌كرێت به درێژكراوه‌ی گۆڤاری گه‌لاوێژ دابنرێت. هاوكات چالاكیه‌كانی ساڵۆنی كوردستانی نوێ به‌رده‌وام ده‌بێت. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure